ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كێشى له‌شیان داده‌به‌زێنن وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنى كاربۆهیدرات باش نییه بۆ له‌ش و ده‌بێته هۆى كۆبوونه‌وه‌ى گلوكۆزى زیاد له له‌شدا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی كاربۆهیدرات باشه بۆ له‌ش، بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كى ئاسایى له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا هه‌بێت. لێره‌دا باس له گرنگى و سوودى كاربۆهیدرات ده‌كه‌ین بۆ له‌ش.
ئه‌مانه چه‌ند كۆمه‌ڵه خۆراكێكن كه پێویسته بخورێن و بڕێكى باش كاربۆهیدراتى تێدایه.
یه‌كه‌م: شۆفان، یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى كه بڕێكى باش كاربۆهیدرات به‌له‌ش ده‌دات به‌م شێوه‌یه بڕێكى باش وزه به‌له‌ش ده‌به‌خشێت. سوود و گرنگى شۆفان له‌وه‌دایه كه بڕێكى زۆر ریشاڵى تێدایه و یارمه‌تى رێكخستنى گلوكۆز ده‌دات، ژه‌مى جێگرى وزه به‌له‌ش ده‌دات و شه‌كرى خوێن ده‌پارێزێت.
دووه‌م: په‌تاته‌ى شیرین، بڕێكى باش نیشاسته و كاربۆهیدراتى تێدایه و بڕێكى باش پێكهاته‌ى خۆراكى به‌له‌ش ده‌دات. په‌تاته‌ى شیرین بڕێكى زۆر ڤیتامین سى تێدایه كه به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و رێ له هه‌وكردن ده‌گرێت هه‌روه‌ها پێست باشتر ده‌كات. بڕێكى زۆر كارۆتینى بێتایى تێدایه كه بینایى چاوه‌كان باشتر ده‌كات.
سێیه‌م: چه‌وه‌نده‌ر، به‌هه‌مانشێوه یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ى كه بڕێكى زۆر نیشاسته‌ى تێدایه. به‌هه‌مانشێوه‌ى په‌تاته‌ى شیرین و باشن بۆ له‌ش. به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان چه‌وه‌نده‌ر بڕێكى باش خوێى ترشى نهتریكى تێدایه ده‌گۆڕێت بۆ ئۆكسیدى ئازۆتى كه ده‌كه‌نه ناوه‌وه‌ى له‌ش. ئۆكسیدى ئازۆتى باشه بۆ نزمكردنه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و هه‌روه‌ها یارمه‌تى كشانى سوڕى خوێن ده‌دات.
چواره‌م: پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك به‌زالیا و پاقله و نیشك، بڕێكى باش كاربۆهیدراتیان تێدایه و هه‌روه‌ها پڕن له ریشاڵ و رێ له قه‌بزى ده‌گرن و كێشى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه ئاستى گلوكۆز نزم ده‌كاته‌وه و رێ له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و شێرپه‌نجه جۆراوجۆره‌كان ده‌گرێت. یه‌كێك له سووده‌كانى پاقله‌مه‌نى ئه‌وه‌یه كه بڕێكى باش پرۆتین به‌له‌ش ده‌دات كه پێویسته بۆ بنیاتنانى ماسولكه و به‌رهه‌مهێنانى هۆرمۆن و پێست به ته‌ندروستى ده‌هێڵێته‌وه نینۆك و قژ به دروستى ده‌هێڵێته‌وه.
پێنجه‌م: مۆز، به‌هه‌مانشێوه مۆز بڕێكى باش نیشاسته‌ى تێدایه به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم. به‌هه‌مانشێوه‌ى ئازۆتى پۆتاسیۆم توانای كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنى هه‌یه وه كاریگه‌رییه‌كانى سۆدیۆم كه‌م ده‌كاته‌وه له له‌شدا. هه‌روه‌ها مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنیسیۆم وه دڵ باشتر ده‌كات و رێگه له دڵه‌ڕاوكێ و خه‌وزران ده‌گرێت.
شه‌شه‌م: پرته‌قاڵ، پرته‌قاڵ یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان و بڕێكى زۆر كاربۆهیدراتى تێدایه له‌گه‌ڵ فره‌كتۆز ئه‌و شه‌كره‌ى له پرته‌قاڵدا هه‌یه باشه بۆ له‌ش چونكه سروشتییه. پرته‌قاڵ بڕێكى باش ڤیتامین سى تێدایه و ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات و پێكهاته‌ى خۆراكى زۆرى تێدایه له‌گه‌ڵ پۆتاسیۆم و مهكنیسیۆم و ڤیتامین ب6.