توور وه‌ك به‌شێكى زه‌لاته داده‌نرێت و سه‌وزه‌یه‌كى به‌سووده، ره‌گى توور ده‌توانرێت له دروستكردنى شه‌ربه‌تدا به‌كار بهێنرێت، چه‌ندان ره‌نگى هه‌یه وه‌ك سوور و سپى و ئه‌رخه‌وانى و ره‌ش توور ده‌توانرێت وه‌ك ترشیات بخورێت یان له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته یان به خاوى چه‌ندان سوودى
ته‌ندروستى هه‌یه بۆ له‌ش.
یه‌كه‌م: رێ له نه‌خۆشى زهردوویى ده‌گرێت، توور جگه‌ر باشتر ده‌كات به‌مه‌ش ته‌ندروستى گه‌ده ده‌پارێزێت و یارمه‌تى لابردنى ژه‌هر ده‌دات و واده‌كات به شێوه‌یه‌كى ئاسان له‌ش له پاشه‌ڕۆ رزگار بكات. خواردنى توور یارمه‌تى خاوێنكردنه‌وه‌ى خوێن ده‌دات و رێ له نه‌خۆشیى شه‌كره ده‌گرێت توور و گه‌ڵاى توور چاره‌سه‌رى چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌كات.
دووه‌م: چاره‌سه‌رى ناڕێكى میز ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ست به ئازار و سووتانه‌وه ده‌كه‌یت له كاتى میزكردندا ئه‌وه ده‌توانیت توور بخۆیت چونكه توور ده‌رمانى میزكردنه. رێیه‌كه یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى میز ده‌دات و هه‌روه‌ها كاریگه‌رى هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ى گورچیله‌كان و رێ له هه‌وكردنیان ده‌گرێت.
سێیه‌م: دابه‌زاندنى كێش، كاتێك توور به‌كار ده‌هێنرێت هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م ببێته‌وه چونكه بڕێكى زۆر كه‌م كاربۆهیدراتى تێدایه و بڕێكى زۆر ئاو له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها بڕێكى باش ریشاڵى تێدایه كه پێكهاته‌یه‌كى خۆراكى گرنگه بۆ له‌ش و هه‌روه‌ها بڕێكى كه‌م گلیسیمیكى تێدایه و هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه و ریخۆڵه‌كان باشتر ده‌كات و باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه ئاستى شه‌كرى خوێن به‌خێرایى رێكده‌خات.
چواره‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سى، توور سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ڤیتامین سییه كه پێكهاته‌یه‌كى زۆر گرنگه بۆ له‌ش. شانه‌كانى له‌ش و سوڕى خوێن باشتر ده‌كات. ئه‌م ڤیتامینه به‌رپرسه بۆ هێشتنه‌وه‌ى ددان و ئێسك به دروستى. رێ له چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌گرێت به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى سیستمى به‌رگرییه‌وه بۆیه وه‌ك رێگرییه‌ك له نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه به‌كار ده‌هێنرێت.
جگه له ڤیتامین سى توور سهرچاوهیهمى باشى فۆلاته و پۆتاسیۆم و ریبۆڤلاڤین و مس و مه‌نگه‌نیز و مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆمه. به‌هۆى ئه‌م پێكهاته خۆراكییانه‌وه رێ له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌گرێت وه‌ك جه‌ڵته و نه‌خۆشى دڵ و شێرپه‌نجه.