وه‌ك ده‌زانین فیكه له شێوه‌ى ئاوازێك و گۆڕینى شێوازى ده‌م و لێو زمانه‌وه ده‌رده‌چێت، شتێكه كه ده‌توانرێت هه‌موو كات ئه‌نجام بدرێت جیا له گۆرانیگوتن كه پێویستى به‌كات و شوێنى جیاواز هه‌یه، فیكه نه‌ك ته‌نیا وه‌ك حه‌زێك به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵكو له لایه‌نى ته‌ندروستییه‌وه سوودێكى زۆرى هه‌یه و ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره ده‌روونییه‌كان و كردارى پیربوون هێواش ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت
سووده‌كانى فیكه بزانیت پێویسته ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه بخوێنیته‌وه.
یه‌كه‌م: فشار كه‌م ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای كاره‌كانى رۆژانه به‌رده‌وام تووشى فشاره ده‌روونییه‌كان ده‌بینه‌وه ده‌توانرێت له رێى فیكهیهكى ئاساییه‌وه ئه‌و فشارانه‌ى كه دروست بووه كه‌م بكرێته‌وه و ئارامى به‌له‌ش ده‌دات و تووڕه‌بوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له ته‌كنیكه‌كانى فیكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ناسه‌دان له رێى یه‌ك كونهلووت یان به شێوه‌یه‌كى خێرا ده‌درێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بڕێكى زیاتر ئۆكسجین وه‌ربگیرێت نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تى رێكخستنى هه‌ناسه ده‌دات، به‌ڵكو لایه‌نى ده‌روونى باشتر ده‌كات و نیشانه‌كانى دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: مێشك باشتر ده‌كات، كاتێك هه‌ست به بێزارى ده‌كه‌یت ده‌ست بكه به فیكهكردن. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه كراون، فیكه توانای هه‌یه یه‌كه‌ى رۆح به‌رز بكاته‌وه. چونكه وه‌ك باسمان كرد بڕێكى زۆر ئۆكسجین له رێى هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌چێته له‌ش و پاشان بۆ مێشك و به‌مه‌ش كاره‌كانى مێشك باشتر ده‌كات و تواناى مێشك زیاد ده‌كات.
چواره‌م: هێزى زیاتر به سییه‌كان ده‌دات، فیكه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى یارمه‌تى باشتركردنى هه‌ناسه‌دان ده‌دات و سییه‌كان و ناوپه‌نچك به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها شانه و ئه‌ندام خانه‌كان به‌شێوه‌ی جیا ئۆكسجین وه‌رده‌گرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش فیكه یارمه‌تى كردنه ده‌ره‌وه‌ى دووانهئۆكسیدى كاربۆن ده‌دات كه زیان به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
پێنجه‌م: بهگهنجى ده‌تهێڵێته‌وه، زۆر كرێم و پێكهاته هه‌یه كه‌له دژى پیربوونى پێست به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان كردارى پیربوون هێواش بكرێته‌وه، ئه‌ویش له رێى فیكه‌وه چونكه یارمه‌تى به‌هێزبوونى ماسولكه‌كانى روومه‌ت و ماسولكه‌كانى چوارده‌ورى ده‌م ده‌دات، به‌م شێوه‌یه رێ له مردن و چرچبوونى ماسولكه‌كان ده‌گرێت و واده‌كات گه‌نجتر ده‌ربكه‌ویت.