دواى گرتنى كه‌شتییه‌كى به‌ریتانى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، چاودێرانى سیاسى و میدیاكانى دنیا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران چووته قۆناغێكى باڵاتر، ماڵپه‌ڕێكى رووسیش ده‌ڵێ له‌م شه‌ڕه‌ى كه‌نداودا لایه‌نه نه‌یاره‌كان له‌دژى یه‌كتر به بارمتهگرى كار ده‌كه‌ن و درۆن به درۆن ده‌خه‌نه خواره‌وه یانیش كه‌شتى له‌برى كه‌شتى ده‌گرن.
هه‌رچه‌نده له مانگى حوزه‌یراندا له دۆسیه‌ى ململانێى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران باس له هێوركردنه‌وه و دانوستاندن و ناوبژیوانى ده‌كرا، به‌ڵام له چوارشه‌مى رابردووه‌وه، ئاستى گرژییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشاوه، وه‌ك چاودێرانى سیاسى و به‌رپرسان ده‌ڵێن هه‌موو ئاماژه خراپه‌كانى شه‌ڕ له‌ئاوى كه‌نداو ده‌ركه‌وتوون.
زۆر له چاودێرانى سیاسیش ئه‌مه به بارودۆخێكى باش نازانن، له‌وانه رۆژنامه‌ى ئێندپێدنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكى شیكارى باسى له‌وه كردووه، ئه‌م رووداوانه‌ى كه له دوێنێوه له كه‌نداو روویان داوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌ریتانیایش بخه‌نه ناو ململانێیه‌كه‌وه، له ناونیشانى راپۆرته‌كه هاتووه "زیادكردنى گرژییه‌كانى ئێران له كه‌نداو له‌وانه‌یه به‌ریتانیا به‌ره‌و هه‌ڵوێسته تونده‌كانى ئه‌مه‌ریكا ببات".
دوێنێ كه‌شتییه‌كى به‌ریتانى به‌ناوى" ستینا ئهمپیرۆ" له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیرا و به‌رپرسانى ئێران رایان گه‌یاند ئه‌و كه‌شتییه ئێسته له به‌نده‌ر عه‌باس له‌نگه‌رى گرتووه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تیمى كهشتیوانییهكه ده‌كرێت. هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌رده‌كه‌ون، كه ئێران ئه‌م كهشتییهى وه‌ك وه‌ڵامێك گرتووه، چونكه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هێزه دهریاوانییهكانى به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كى ئێرانیان به ناوى گریس 1 گرت و راده‌ستى حكوومه‌تى جه‌به‌ل تاریق كرد، كه‌شتییه‌كه نه‌وتى ئێران هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و به‌نده‌رى بانیاسى سووریا ده‌چوو.
به‌رپرسانى به‌ریتانیایش نكۆڵى له‌وه ناكه‌ن و به دوورى نازانن ئه‌م كهشتییهى دوێنێ هه‌ینى له لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراوه له تۆڵه‌ى كه‌شتى گریس بووبێ. رووداوێكى تر كه ئاستى گرژییه‌كانى كهندواى به‌رزتر كرده‌وه، خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى (درۆن) ئێرانى بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه. رۆژى چوارشه‌مى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ راى گه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئێرانى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته‌وه، كاتێك ویستوویه‌تى له كه‌شتییه‌كى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكى له‌كه‌نداو نزیك ببێته‌وه.
ئه‌م رووداوانه‌یش وا ده‌كات ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى راپۆرتێكى كورت بڵاو بكاته‌وه، به ناونیشانى "درۆن به درۆن و كه‌شتى به‌رانبه‌ر كه‌شتى" مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه باس له‌وه بكات، ئه‌مه‌ریكا له تۆڵه‌ى ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهى كه پێشتر له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه خرایه خواره‌وه، رۆژى چوارشه‌مى رابردوو فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانى خستووه‌ته خواره‌وه. له به‌رانبه‌ردا ئێرانیش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ گرتنى كه‌شتى گریس1 له‌لایه‌ن هێزه دهریاوانهكهى به‌ریتانیا، دوێنێ كه‌شتییه‌كى به‌ریتانی گرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو رووداوه‌یش شه‌ڕى راگه‌یاندن له نێوان هه‌ردوولا زیندوو ده‌بێته‌وه، واته جارێكى تر ده‌نگى ته‌پڵى جه‌نگ له كه‌نداو ده‌بیسترێته‌وه، كه له مانگى ئایارى رابردووه‌وه خه‌ریك بوو به ته‌واوى كپ ده‌بووه‌وه. ئێران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زانیارییه‌كانى تره‌مپ له‌باره‌ى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه‌چى نكۆڵى له‌وه ناكات كه خۆى فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى خستووه‌ته خواره‌ه‌وه و دواتریش كه‌شتییه‌كى به‌ریتانى گرتووه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ده‌ڵێ تاران كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه ئه‌م كارانه‌ى به بنه‌ماى "تۆڵه به تۆڵه" بخوێنرێته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆر له به‌رپرسانى ئێران به راشكاوى باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌وانه گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى ده‌ستوورى ئێرانى گوتوویه‌تى "وه‌ڵامى هاوشێوه بۆ گرتنى كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ى ئێران هه‌نگاوێكى دروسته و له‌گه‌ڵ یاساى نێوده‌وڵه‌تى یه‌ك ده‌گرێته‌وه". محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ده‌ڵێ، "هه‌میشه وه‌ڵاممان ده‌بێت، بۆیه یارى به ئاگر مه‌كه‌ن".
له به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسانى به‌ریتانیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ى تاران به نایاسایى ده‌زانن، چونكه پێشتر به‌ریتانیا ئاماده‌ى نیشان دابوو هاوكارى ئازادكردنى كه‌شتى جریس 1 بكات، به‌و مه‌رجه‌ى به‌ره‌و سووریا نه‌چێت، چونكه گرتنهكهیشى له چوارچێوه‌ى سه‌پاندنى سزاكانى رژێمى ئه‌سه‌د بوو، نه‌ك ئێران خۆی. دواتریش ئه‌مڕۆ جارێكى تر به‌ریتانیا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئاگادارى كه‌شتییه‌كانى كردووه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى كاته له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
زۆربه‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى گرژییه‌كانى كه‌نداو بڵاو كراونه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌ریتانیا له‌مه‌ودوا ده‌بێته ئامانجى ئێران، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه له‌لایه‌كه‌وه ده‌ستى له گرتنى كه‌شتییه‌كى ئێرانى هه‌بووه و له‌لایه‌كى تریش كه‌شتى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى كه‌نداو كردووه. پاتریك كۆبێن له رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنتى به‌ریتانى باسى له‌وه كردووه، به‌ریتانیا دواى ئه‌وه‌ى بینى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵوێسته‌كانى خۆى جێگیر نییه، خۆى هه‌وڵ ده‌دات كه‌شتییه‌كانى بپارێزێت، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌كه‌وه وا ده‌كات ببێته ئامانجى سه‌ره‌كى ئێران، دواجاریش تێكه‌ڵى شه‌ڕه‌كه ده‌بێت. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌دوورى نازانێ به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ببنه‌وه، چونكه هیچ كامێكیان له ناوچه‌كه هاوپه‌یمانى باوه‌ڕپێكراویان نییه.