له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت وه‌ك "كێشكردنی زه‌وی، سێبه‌ر، بارینی باران و به‌فر و ته‌رزه" و چه‌ندان شتی تر كه گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر به‌پێچه‌وانه‌ن.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه له یوتیوب له چه‌ناڵی "
RealLifeLore" بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی چه‌ند شتێكی مه‌حاڵی نیشان ده‌دات كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر هه‌ن و له‌سه‌ر زه‌وی مه‌حاڵه ئه‌و شتانه هه‌بن، لێره‌دا ئه‌م شتانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م - هه‌بوونی دوو سێبه‌ر: له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی بوونی یه‌ك خۆر كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره و گه‌شاوه‌یه ته‌نیا یه‌ك سێبه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی "كێپله‌ر - 16ب" دوو ئه‌ستێره‌ی هاوشێوه‌ی خۆر هه‌ن كه ئه‌گه‌ر بتوانیت بچیته ئه‌و شوێنه ئه‌وا دوو سێبه‌رت ده‌بێ.
دووه‌م - هه‌ساره‌یه‌ك ته‌نیا له ئاو: هه‌ساره‌ی "جی جه‌ی 1214 - ب" ته‌نیا له ئاو پێهاتووه كه به سه‌تان جار گه‌وره‌تره له زه‌وی و ئاوه‌كه‌شی به سه‌تان جار قووڵتره له زه‌وی، له‌سه‌ر زه‌وی قووڵترین ده‌ریا ده‌گات بۆ 11 بۆ 12 كیلۆمه‌تر قووڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش چه‌ندان زینده‌وه‌ری سه‌یروسه‌مه‌ری تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، خه‌یاڵ بكه ده‌بێ له‌ناو ئه‌و ئاوه چی لێ بێت.
سێیه‌م - بارینی به‌رد و شووشه: له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نیا باران، به‌فر و ته‌رزه ده‌بارێت، به‌ڵام جیاواز له زه‌وی هه‌ساره‌ی "كۆرۆت - حه‌وت بی" به‌رد ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی "ئه‌چ دی 189773 - ب" به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك و بایه‌كی به‌هێز و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی شووشه ده‌بارێت.
چواره‌م - مانگی كه‌یوان: ئه‌م مانگه له زه‌وییه‌وه نزیكه و یه‌كێكه له مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی كه‌یوان، مانگه‌كه ناوی "تایتن"ه و زانیاری كه‌می له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێت كه كێشكردنی له‌سه‌ر كه‌مه و ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو له‌وێ بێ ده‌توانێت بفڕێت.