چوار رێی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت

:: PM:04:10:20/07/2019 ‌
ئازاری پشت یەكێكە لەو ئازارە باوانەی كە رووبەڕووی زۆرمان دەبێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە دەتوانرێت لە رێی چەندان جووڵەی ئاسایی یان وەرزشەوە چارەسەر بكرێت و ئازارەكە كەم بكرێتەوە. بۆ ئەوەی لە رێی راهێنانی ئاساییەوە ئەو ئازار و ناڕەحەتییانە كەم بكرێتەوە ئەوە پێویستە پێڕەوی ئەم چەند خاڵە بكەیت.

یەكەم: وەرزشكردن بە ماسولكەكان، زۆر جووڵەی وەرزشی هەیە دەبێتە هۆی ئازاری پشت بەڵام دەتوانرێت یۆگا یان رۆیشتن بەپێ بۆ ماوەیەكی كەم یان چەند چالاكیەكی تری جەستەی ئەنجام بدرێت وەك مەلەكردن یان رۆیشتن لە ئاودا، بەم شێوەیە یارمەتی جووڵانی ماسولكەكانی پشت دەكات و ئازار كەم دەكاتەوە، ئەو راهێنانە بكە كە ماسولكەی گرژ خاو دەكاتەوە، وەك درێژبوونەوە و راهێنانی هێز كە بەشێوەیەكی ئاسایی یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولكەكان دەدات.

دووەم: ئازارەكە كەم بكەرەوە لە رێی بەكارهێنانی تەنی گەرم و سارد، ئازار دەتوانرێت كەم بكرێتەوە لە رێی بەكارهێنانی تەنی گەرمەوە بۆ شوێنی ئازارەكە بەم شێوەیە ماسولكەكان هێور دەكاتەوە و رێ لە گرژی دەگرێت. 

سوودەكانی بەكارهێنانی تەنی سارد بۆ ئازار :
تەنی سارد وەك بەنجێك یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار دەدات و جووڵانی دەمار هێواش دەكاتەوە بەتایبەتی ئەو دەمارانەی بوونەتە هۆی ئازار. هەوكردن كەم دەكاتەوە كەبەهانشێوە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ئازاری پشت.

بەكارهێنانی تەنی گەرم دوو سوودی هەیە بۆ لەش یەكەمیان ئەوەیە رۆیشتنی خوێن باشتر دەكات و پێكهاتەی خۆراكی كارا دەكات و یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری پشت دەدات بەكارهێنانی تەنی گەرم بە چەندان شێوە دەبێت وەك خۆشتن بە ئاوی گەرم یان بەكارهێنانی بوتڵێكی گەرم بۆ شوێنی ئازارەكە.

سێیەم: جێڵی گوڵە ئارنیكا بەكار بهێنە، ئارنیكا گوڵێكی رەنگ زەردە بە شێوەیەكی سروشتی دەڕوێت چەندان سوودی هەیە بۆ لەش وەك چارەسەركردنی برین و جێی سووتاوی و ئاوسان. ئەم گوڵە بە شێوەی جێڵ ئامادە دەكرێت وەك ئازارشكێنێك بۆ شوێنی ئازار بەكار دەهێنرێت بەهەمانشێوە دەتوانێت چارەسەری ئازاری پشت بكات.

چوارەم: حەسانەوە، كاتێك وەرزشێكی ماسولكەی یان كشانێكی ماسولكەی دەكەیت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت باشتر وایە كەمێك حەسانەوە بە لەشت بدەیت .زۆركات ئازاری پشت لە ئەنجامی نووستنی ناڕێكەوە دروست دەبێت وەك نوستن لەسەر سك یان زۆر نوستن لەسەر لاتەنیشتەكان بەشێوەیەكی ناتەندروست. بۆیە باشتر وایە لەم كاتەدا لەسەر پشت رابكشێی و پاشان دوو سەرین بكەیتە ژێر ئەژنۆكانتەوە. ئەگەر لەسەر لا نوستیت ئەوە باشترە سەرین لە نێوان ئەژنۆكانت دابنێی .
 



وشە - ئاوات ئازاد