حكوومهتى ههرێمى كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکات کە لە ماوەیەکی زۆر خێرادا توانیان تاوانبارى هێرشى سهر ڕێستۆرانتهكهى ههولێر بگرێ.
راگەیەنراوێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر گیرا
دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا. ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە لە ماوەیەکی زۆر خێرادا توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن. سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری وپەرۆشیان. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان