مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و سەركردەی ناڕازی ناو ئەو حزبە دووپات لەوە دەكاتەوە كە یەكێتی هیچ پێوەندییەكی نەماوە لەگەڵ دەوروبەر و هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن دەنگەكانی كەم دەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لەمیانی پێشكەشكردنی پڕۆژەیەكی بۆ چارەسەری كێشەكانی ناو یەكێتی مەلا بەختیار گوتی، یەكێتی نەیتوانیوە كۆنگرە ببەسێ و هەر جۆرە كۆنگرەیەك لە دەرەوەی پڕۆژەی ڕژد یەكێتی بەرەو هەڵدێری زیاتر دەبات.
ڕوونیشی كردەوە كە بە هەڕەشە و كاردانەوە هیچ شتێك چارەسەر ناكرێ، ئێستە سەردەمی لێكتێگەیشتنەو و سەردەمی نان بڕین نەماوە، پێویستە شەفاف بین و لەگەڵ خەڵك ڕاستگۆ بین تا سەنگ و خۆشەویستی یەكێتی بەگەڕێنینەوە.
بەرپرسەكەی یەكێتی گوتی، ناڕەزایی زۆر لەناو یەكێتی هەیە و دیاری كردنی كاندید ناڕەزاییەكانی زیاتر كرد ئێستە زیاتر لە 200 كادیری تر نیگەرانن. هەروەك ئاماژەی بەوە كرد، سەردەمی هێزی تایبەت بەسەرچووە و پێویستە ئەوانەی لەناو یەكێتین واز لەوە بێنن.
مهلا بهختیار ماوهى ههشت مانگه بهشدارى هیچ كۆبوونهوهیهكى یهكێتى نهكردووه و له هیچ لیژنهیهكى ئهو حزبهیشدا نهماوه.