"سەفین بەرزنجی" له پێگه‌ى تایبه‌تى هه‌ردى سه‌لامه‌ى گۆرانیبێژى ناودارى كورد له یوتیووب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی لەگەڵ خانمە مۆدێل "شێنێ هۆشیار" بڵاو کردەوە، تاكو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 53,606 بینه‌رى هه‌بووه.
گۆرانیبێژى لاوى شارى سلێمانى "سەفین بەرزنجی" ل فه‌یسبووكى تایبه‌تى خۆى نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاو کردەوە بە ناوی "یارەکەم"، كه خانمە مۆدێلی ناسراوى كورد "شێنێ هۆشیار" لە کلیپەکەیدا بەشدارە، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن "ئاراس گەبەیی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن سەفین خۆیەوە دانراوە.
سەفین بەرزنجی یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کورد، زیاتر بە ستایلە هێمن و خاوەکەی ناسراوە، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، تا ئێسته ئاوازی بۆ چەندان گۆرانیبێژ داناوە.