كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان/ لقى سلێمانى، ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕاى گه‌یاند، سبه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى پاره‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه كارمه‌ندى ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بوون و هێشتا پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى ته‌مووز، له ئاگادارییه‌كدا لقى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه، ئاگاداری ئەو كەسانە دەکەین کە کارمەندى سەر سندووق بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژى 30/9/2018 لە سنووری پارێزگای سلێمانى، تا ئێسته پاداشتییان وەرنەگرتووە، لە رۆژى دووشەم 22/7 وه سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن، بەمەبەستى وەرگرتنى پاداشتەکانیان.
كۆمسیۆن ڕاى گه‌یاندووه، پێویستە فەرمانبەر کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت و هیچ کەسێک ناتوانێت لەجێگای کەسێکی ترئەم پاداشتە وەربگرێت.
ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە 30ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو.