بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان گرتنی بارێكی دەرمانی پڕۆتینی نایاسایی ڕاگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 21ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕای گەیاندووە، بارێك دەرمان و پڕۆتین كە بەرەوە هەولێر دەبرا لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن بەشی بازگەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA دەستی بەسەردا گیرا.
كۆنترۆڵی جۆری دەرمان وردەكاری ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە بارهەڵگرێكی ئاسایی بارێك دەرمان و پڕۆتینی بە نایاسایی و بەبێ ڕێپێدانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA بەرەو هەولێر هەڵگرتبوو، بەڵام پێش گەیشتنی بۆ هەولێر لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیرا.
وەك ئاماژە بەوە كراوە كە بەپێی ڕێنوێنییەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA دەبێت بەرهەمە دەرمانسازییەكان بە ئۆتۆمبێلی ساردكەرەوە بگوازرێنەوە.