له هه‌ولێر ڕێكخراوى مه‌سه‌له پانێڵێكى تایبه‌ت به شێوازى ڕێگرى كردن له هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵى سێكسى ئه‌نجام ده‌دات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى تهمووز، به ئاماده‌بوونى ژنانى چالاك له هه‌ولێر پانێڵێكى تایبه‌ت به هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵى سێكسى به‌رێوه ده‌چێت.
په‌یامنێرى "وشه" ڕاى گه‌یاند، له‌و پانێڵه‌دا چۆنیه‌تى ڕێگرتن له هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵى سێكسى ڕوون ده‌كرێته‌وه و هه‌وڵ ده‌درێت میكانیزمێك بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى هه‌یه بدۆزرێته‌وه.
گێچه‌ڵى سێكسى یه‌كێكه له جۆره‌كانى توندوتیژى دژى ژنان و ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندان حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێ، زۆربهیشى ئه‌وانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئه‌وحاڵه‌ته ده‌بنه‌وه فه‌رمانبه‌رى ژنن له كه‌رتى تایبه‌ت.
هه‌ولێر/ نه‌به‌ز لۆڤه