له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای میتسوبوشی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی نمایش كرد كه به‌نیازه له ساڵی داهاتوودا بیخاته بازاڕه‌وه و دنیای پێ سه‌رسام بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای میتسوبوشی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای میتسوبوشی تازه‌ترین به‌رهه‌می له پێشانگاكانی ژاپۆن نمایش كرد كه ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزه و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره و بۆدییه‌كی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی كه پێشووتر به‌كاری نه‌هێناوه له ئۆتۆمبێله‌كانی تری.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، میتسوبوشی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی سه‌ره‌تا له ژاپۆن نمایش كردووه، به‌ڵام دواتر له چه‌ند وڵاتێكی تر نمایشی كردووه كه بریكاری سه‌ره‌كی خۆین، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتری میتسوبوشی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر زیاد كردووه و دیزاینه‌كه‌ی گۆڕیوه و بۆدیه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌ی هیچی نه‌گوتوه.
میتسوبوشی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به دروست كردنی ئۆتۆمبێل، له 22 نیسانی ساڵی 1970 دامه‌زراوه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته میناتۆ له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن، ئه‌م كۆمپانیایه به‌وه ناسراوه كه ئۆتۆمبێله‌كانی خاوه‌نی بزوێنه‌ری به‌هێزن و له‌ڕووی كوالێتی ئۆتۆمبێلیشه‌وه زۆر ناوازه‌ن و بۆدییه‌كی پته‌ویان هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه به دنیادا بڵاو ببێته‌وه.