بۆ ئەوەی خەوێكی قووڵتر و باشترت هەبێت

:: PM:08:49:21/07/2019 ‌

نووستنی مرۆڤ زۆر كاردەكاتە سەر تەواوی ژیان و رۆژی دواتر هەر لە میزاج و بیركردنەوە و سەرقاڵبوون و دەمارگرژی و هیتریش، توێژینەوەیەكی ئەمەریكایی ئاماژە دەكات كە چوونە حەمام و خۆشووشتن پێش نوستن بە دوو سەعات یارمەتیت دەدات بۆ خەوتنێكی باشتر.

توێژەران لە زانكۆی تەكساسی ئەمەریكا شیكردنەوەیان بۆ پێنج هەزار و 322 توێژینەوەی پێشتر كرد تایبەت بە نوستن و دەركەوت كە خۆشووشتن پێش نوستن بە سەعاتێك یان دوو سەعات بە ئاوێك لە پلەی گەرمی 40 پلەی سەتی، دەكرێت دۆخی خەوتنەكەت زۆر باشتر بكات.

جیا لەوە سوودێكتری خۆشووتن پێش نوستن بە دوو سەعات وا دەكات 10 خولەك زووتر خەوت لێ بكەوێت، هەروەها خۆشووشتن دەبێتە هۆی چلاكبوونی سووڕی خوێن و ئەوەش وا دەكات خەوێكی قووڵ و پڕ حەسانەوت هەبێت.

ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەش پێویستی بە ساردبوونەوە هەیە بۆ گەیشتن بە ئاستی نووستنی ئاسایی، كاتێك پێویستی بە زیاتر لە 90 خولەك هەیە بۆ ساردبوونەوە، ئەوكات ئامادە دەبێت بۆ خەوتن، وەك ماڵپەڕی "میترۆ"ی ئەلیكترۆنی باسی دەكات.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل