كچه گۆرانیبێژی لاوی هه‌ولێر "کەژێ هاوتا" لە ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كى نوێى خۆی بڵاو کردەوە، به‌هۆى جوانی و ناسكییه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین باسى له‌سه‌ر كراوه.
خانمە هونەرمەندی کورد "کەژێ هاوتا" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە کە بە شێوازێکی نوێ دەردەکەوێت، هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه كه هه‌ركات وێنه‌ى نوێى بڵاو ده‌كاته‌وه جوانتر و منداڵتر ده‌رده‌كه‌وێت.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لە ساڵى 1999 له دایکبووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی و ڕۆژبه‌ڕۆژ جوانتر خۆی ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به كاری ئاینی ده‌ستی پێ كرد و ناوبانگی په‌یدا كرد، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.