پێشكه‌شكار لاوی شاری سلێمانی (ساز ئاسۆ)، چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بە ستایلێکی جیاواز لە پێشوو دەردەکەوێت، ئه‌مه‌یش واى له هه‌وادارانى كردووه باسى ستایله‌كه‌ى به جیاواز و جوان بكه‌ن.
ساز ئاسۆ لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە کە بە ستایلێکی جیاوازتر لە پێشووی دەردەکەوێت و بووەته مایەی سەرسامی هەوادارەکانی، به‌هۆى گۆڕینى ڕه‌نگ و ستایلى قژییه‌وه، كه یه‌كه‌م جاره وا ده‌ربكه‌وێت.
ساز ئاسۆ له‌دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت.
ساز پێشتر سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی بۆ هاوسه‌رگیری كردبوو و گوتبووی: "حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م كه‌سێك بێت كه ئاستی خوێندنی به‌رز بێت و ڕۆشنبیر و كراوه بێت و مێشكێكی كراوه‌ی هه‌بێت".