سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی ته‌مووز، ئه‌كته‌ری ناوداری میسری و سینه‌مای عه‌ره‌بی فاڕووق فیشاوی به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هونه‌رمه‌ند فیشاوی تا ئه‌مدواییه‌یش وێڕای نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كاری هونه‌ریی ده‌كرد و خۆی راده‌ستی نه‌خۆشی نه‌كرد.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی مردنه‌كه‌ی فیشاوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، "فاڕووق فیشاوی هێمایه‌ك له هێماكانی هونه‌ری میسری بوو، ناوه‌كه‌ی هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه".
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان له لاپه‌ڕه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پرسه‌نامه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا عادل ئیمام، ئه‌حمه‌د سه‌قا، رانیا یوسف، ئیلهام شاهین، فیفی عه‌بدۆ، دنیا سه‌میر غانم، ئیمان عاسی و زۆری تر.
فاڕووق فیشاوی كه ئه‌كته‌رێكی دیاری سینه‌مای عه‌ره‌بی و میسرییه، له ساڵی 1952 له شاری مه‌نووفیه له میسر له دایك بووه، له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند په‌روه‌رده بووه و له ناو پێنج برا و خوشكدا ئه‌و بچووكترینیان بووه. بڕوانامه‌ی كۆلیجی پزشكیی گشتیی وه‌رگرتووه و به‌رله‌ویش بڕوانامه‌ی ئادابی وه‌رگرتووه. له‌گه‌ڵ خاتوونه ئه‌كته‌ر سومه‌یه ئولفی هاوسه‌رگیریی كردووه و دوو كوڕیان هه‌یه. به‌شداریی له زیاتر له 25 درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه و له دوو شانۆگه‌ریشدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه. هاوكات له زیاتر له 30 فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.