زانیاری نوێ‌ لەسەر دابەشكردنی مووچە پێش جەژن ئاشكرا دەكرێت

:: AM:09:30:25/07/2019 ‌

بڕیارە ڕۆژی یەكشەم بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بێت و پێش جەژن دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەست پێ‌ دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی تەمووز، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەكشەم بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، بۆ مووچەی مانگی ئایار پێش جەژن دەست دەكرێت بە دابەشكردنی و ئەگەر عێراق پێش جەژن مووچەی تەواوەتی فەرمانبەرانی بدات، ئەوا بەشە پارەی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت و ئێمەیش دەتوانین پێش جەژن مووچەی تەواو بدەین.

ڕوونی كردەوە، پێش جەژن ئەگەر پارەكەش نەیەت مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان ناوخۆ و تەندروستی و دارایی دەدرێت لەگەڵ بوونی پارەی پێویست ڕەنگە ئەو وەزارەتانەی مووچە وەردەگرن پێش جەژن ژمارەیان ببێت بە 10 وەزارەت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.




وشە - رامیار جەواد