دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌می رابردوو 25ی ته‌مووز، هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری فاڕووق فیشاوی به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، تا ئێسته زۆربه‌ی میدیاكان له‌باره‌یه‌وه هه‌واڵ دروست ده‌كه‌ن. پێگه‌ی ∀
فه‌رفیش∀یش هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و قسه له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه ده‌كات كه له ژیانی فیشاویدا بوون، چونكه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌وه ناسرابوو به‌زوویی هۆگری ژنان و خۆشه‌ویستی ده‌بێت.
یه‌كه‌م هاوسه‌ری فاڕووق فیشاوی له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سومه‌یه ئولفی بوو كه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ پێكه‌وه بوون و بوونه خاوه‌نی دوو كوڕ. دواتر به‌هۆی خیانه‌تی فیشاوی له ئولفی، له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
دوای جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ سومه‌یه ئولفی، پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سوهیر ره‌مزی دروست كرد و هاوسه‌رگیرییان كرد، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پێكه‌وه بوون، دواتر هه‌ر به‌هۆی خیانه‌ته‌وه و هاوكات به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش جیا بووه‌وه
دوای دووركه‌وتنه‌وه له سوهیر ره‌مزی، هۆگری له‌یلا عه‌له‌وی بوو و به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، پێوه‌ندییه‌كی زۆری خۆشه‌ویستی له‌نێواندا هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه به هاوسه‌رگیری به‌كۆتا نه‌هات. له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌و پرسیاره له عه‌له‌وی كرا، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو وه‌ڵام بداته‌وه و گوتی ئه‌و شتێكی زۆر تایبه‌ته.
دوای ماوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌عالی زاید دروست كرد، به‌دوایدا پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ نیرمین فه‌قی دروست كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ردوو خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌كه له دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆندا ئه‌و پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
فاڕووق فیشاوی كه ئه‌كته‌رێكی دیاری سینه‌مای عه‌ره‌بی و میسرییه، له ساڵی 1952 له شاری مه‌نووفیه له میسر له دایك بووه، له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند په‌روه‌رده بووه و له ناو پێنج برا و خوشكدا ئه‌و بچووكترینیان بووه. بڕوانامه‌ی كۆلیجی پزشكیی گشتیی وه‌رگرتووه و به‌رله‌ویش بڕوانامه‌ی ئادابی وه‌رگرتووه. له‌گه‌ڵ خاتوونه ئه‌كته‌ر سومه‌یه ئولفی هاوسه‌رگیریی كردووه و دوو كوڕیان هه‌یه. به‌شداریی له زیاتر له 25 درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه و له دوو شانۆگه‌ریشدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه. هاوكات له زیاتر له 30 فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.