فه‌همی كاكه‌یی زمانزانی شاره‌زا و مامۆستای به ئه‌زموونی زمان و په‌روه‌رده‌ی كوردی، له‌سه‌ر داوای سه‌رنووسه‌ر، سه‌ردانی ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی "وشه"ـی كرد و له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانی دەزگه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی پێوه‌ست به زمان, گفتوگۆ كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (31ی ته‌مووز) فه‌همی كاكه‌یی زمانزانی ناوداری كورد، له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ر و به‌شێك له ستافی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگه‌ی میدیایی "وشه" له دانیشتنێكی كراوه‌دا، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ بابه‌ت سه‌باره‌ت به زمانی كوردی و گرفته‌كانی گفتوگۆ كرا و تێیدا ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی بوونه‌ته هۆی ئه‌و هه‌موو جیاوازییه‌ی له زمانی نووسینی خوێندن و چاپ و میدیاكاندا هه‌ن.
مامۆستا فه‌همی كاكه‌یی ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه له سوید ده‌ژی و له‌وێش به‌رده‌وام بووه له فێركردنی قوتابیانی كورد و چه‌ندان كتێبیشی له‌و باره‌یه‌وه نووسیوه، ئه‌مه جیا له به‌رهه‌می تر به زمانی سویدی، ئه‌و وێڕای شاره‌زایی له زۆربه‌ی دیالێكته‌كانی كورد، به ته‌واوی قاڵ بووه‌ته‌وه له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندان زمانی تر و سیستمی په‌روه‌رده‌یی جیاواز.
له گفتوگۆكه‌دا، پشتیوانیی ئه‌وه‌ی كرد، ده‌بێ وه‌ك هه‌موو وڵاتانی تری دنیا، زمانی كوردی ببێته بایه‌خی یه‌كه‌می خوێندنی په‌روه‌رده له كوردستاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌و پێڕه‌وه خوێندنه‌ی هه‌یه، نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاكی كورد زمانی خۆیان به باشی بنووسن، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر بواری تری وه‌ك میدیا و سۆشیال میدیا.
كاكه‌یی، پرۆگرامێكی خوێندنی ئاماده‌كراوی خۆی هه‌یه كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه كاری تێدا كردووه و به‌رده‌وام له چاپه نوێیه‌كانیدا زانیارییه‌كانی تازه ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه‌ی ئێسته له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێندرێ، به‌ڕای به‌شێك له پسپۆڕانی زمان، ئه‌و پڕۆگرامه‌ی ئه‌و دایناوه، ده‌توانێ زۆربه‌ی گرفته‌كانی زمان چاره بكات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو به كوردییه‌كی پاكتر بنووسن.
هه‌ر له‌و دانیشتنه كراوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه"، گفتوگۆی سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی پیتی ئارامی و پیتی لاتینی كرد، ئایا كامیان باشتره بۆ نووسین. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه به وردی، هه‌فته‌نامه و سایتی "وشه" توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی مامۆستا فه‌همی له ماوه‌ی داهاتوودا بڵاو ده‌كاته‌وه.