ئه‌بوبه‌كر كاروانی نووسه‌ر و سیاسه‌توانی كورد له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی حزبه‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ به شتێكی باش ده‌زانێ و پێی وایه ده‌بێ حكوومه‌ت گۆڕانكاری بكات و له ئاست چاوه‌ڕوانی هاووڵاتیدا بێت.
كاروانی متمانه‌ی زۆری به خۆی هه‌یه و هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌كلای نه‌كردووه‌ته‌وه له كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كگرتووی ئیسلامیی خۆی بۆ پۆستی ئه‌میندار ده‌پاڵێوێت یان نا، به‌ڵام ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر خۆم بپاڵێوم، ده‌توانم ركابه‌ریی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینیش بكه‌م".
هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
دۆخی ئێسته پێناسه نه‌كراوه، كێشه‌كان له جێی خۆیانن، ئاسۆی هه‌ندێ چاره‌سه‌ر ده‌بینرێت، به‌ڵام هێشتا زووه حوكم بده‌ین ئاخۆ ئاڵوگۆڕێ ڕاسته‌قینه به به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناغی ڕابردوو دێته كایه‌وه یان نا. كێشمه‌كێش و ململانێی زۆر له ناوچه‌كه هه‌ن و عێراقیش یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی یه‌كلابوونه‌وه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كێشمه‌كێشانه ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارودۆخی كوردستانه‌وه ده‌بێت و سه‌قامگیریی كوردستان و پێوه‌ندی حزبه‌كانیش گره‌وی له‌سه‌ر ناكرێت، فشاری شه‌ڕی قه‌ندیل و په‌كه‌كه و توركیا ڕه‌هه‌ندێكی تری بۆ كێشه‌كان و فشاری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و حكوومه‌تیش نوێیه.
حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینرێت، له كارنامه‌كه‌یدا دوو لایه‌نی كرد به ئامانجی سه‌ره‌كی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی، بۆچوونی ئێوه؟
حكوومه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو تا پێكهێنرا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناتوانین ئێسته دادوه‌ری بكه‌ین له‌باره‌ی ئه‌دای حكوومه‌ت، دروشمی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان شتێكی باشه، چاو‌دێر ده‌بین به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌وه، هیوادارین دروشمه‌كان بكرێن به كرده‌وه و حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه و متمانه‌ی دۆڕاوی خه‌ڵك به پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستاندا بگێڕێته‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی هاووڵاتییان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد و بڕوایان به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم نه‌مابوو، گرنگه حكوومه‌ت به جۆرێك بجووڵێته‌وه و ڕه‌فتار بكات و ئه‌دای پێش بخات كه جۆرێك له متمانه بۆ داوده‌زگه گشتییه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی بگێڕێته‌وه.
ئه‌و جموجووڵانه‌ی له پێوه‌ندی نوێی هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی باڵای بۆ به‌غدا و دواتر هاتنی شاندی باڵای به‌غدا بۆ هه‌رێم چۆن ده‌بینی؟
هێشتا ناتوانین باس له دیدێكی هاوبه‌ش و تۆكمه و ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌و دابه‌شبوون و ناكۆكییه حزبی و ناوچه‌ییانه‌ی ده‌مێكه كوردستانی باشوور و پارچه‌كانی تریش پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، پێویسته هه‌نگاوه‌كان نیشتمانی و یه‌كگرتووانه بن، گرنگه دیدی هاوبه‌ش بۆ كێشه‌كان و سیناریۆ و بژارده‌كانی به‌رده‌م هه‌بێت، نه‌خشه‌ڕێی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی ئیشكردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كان، پێویسته میكانیزمی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سیناریۆیانه‌ی بۆ قۆناغی داهاتوو دایده‌نێین، تیمی كوردی به‌غدا و هه‌ولێریش به جۆرێك كار بكه‌ن هه‌نگاوه‌كانی یه‌كتری ته‌واو بكه‌ن و جۆرێك له یه‌كتری ته‌واوكردن له ئاستی كوردستانی باشوور و پارچه‌كانی تردا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هێز له پارچه‌كانی تر نه‌بن به سه‌رئێشه بۆمان و هه‌رێمیش ئه‌ركی خۆی به‌رانبه‌ر پارچه‌كانی تر جێبه‌جێ بكات.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی بۆ كوردستان تا چه‌ند پێویسته له نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان پێك هاتبێت و مۆركی كوردی پێوه بێت؟
به‌ده‌ر له‌وه‌ی پێویسته یان نا، واقیعی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانه و توانای دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نێكی له‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نییه، بێمتمانه‌یی به‌رانبه‌ر به یه‌كتر له ئاستێكدایه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی له‌و جۆره‌ش بنرێت شوێنی خۆی ناگرێت، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین و هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه بنرێت به‌هۆی ئه‌و لێكترازان و تێنه‌گه‌یشتن و پاشخانه خراپه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌مانه، ڕه‌نگه به خراپه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یه‌كگرتوویی ناوخۆیدا بشكێته‌وه.
كه‌واته پێت وایه یه‌كڕیزی ماڵی كورد چۆن دروست ده‌كرێ و له ناوخۆ چۆن مامه‌ڵه بكات؟
به‌شێكی زۆری یه‌كڕیزی باشوور پێوه‌سته به‌وه‌ی خاوه‌نی داوده‌زگه‌ی یه‌كگرتوو بین، تا پاشماوه‌ی دوو ئیداری و چه‌كی حزبی و هێزه‌كانی 70 و 80 و ئاسایش و پێشمه‌رگه دابه‌ش بن و حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر تێكڕای هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك یه‌ك نه‌بێت، وه‌زیر قسه‌ی وه‌ك یه‌ك بڕیاره‌كانی له هه‌موو شوێنێك جێبه‌جێ نه‌كرێت، تا یه‌ك پێوه‌ندی ده‌ره‌كی یه‌كگرتوو نه‌بێت و تێڕوانینێكی هاوبه‌شمان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و ده‌رودراوسێ و دنیا نه‌بێت، متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم و نێوان هێزه سیاسییه‌كان نه‌گه‌ڕێته‌وه، ناتوانین باس له سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو و ڕیزێكی ناوخۆی تۆكمه بكه‌ین.
له ڕابردوودا ئه‌و هۆكارانه نه‌یانهێشتووه یه‌كڕیز بین، حكوومه‌ت پێویسته له ئاستێكدا بێت توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بهرچاوهڕوانییهكانی خه‌ڵكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆ پارێزراو بێت، جۆرێك له ئومێد بۆ داوده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت و پێوه‌ندی نێوان هاووڵاتی و ده‌سته‌بژێری حوكمڕان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م پێوه‌ندییه به‌جۆرێك ده‌سكاری بكرێت لانی كه‌می یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان پارێزراو بێت.
دۆخی كه‌ركووك و پرسی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه بۆ كورد و كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیدایه یان نا؟
دۆخێكی مه‌ترسیدار و یه‌كجار هه‌ستیاره، كورد نه‌یتوانی به دیدێكی هاوبه‌ش و قووڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركووك بكات، ئه‌و یاسایه كه ده‌رچووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و كه‌ركووكیش دهگرێتهووه، ئه‌گه‌ر زۆر وشیار نه‌بین، له كۆتادا به زیانی كورد و كه‌ركووك به‌كۆتا دێت و دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش به‌گوێره‌ی پێویست یه‌كگرتوو نین له چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
وه‌ك ده‌بینرێ په‌كه‌كه بووه‌ته گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بده‌ن، خوێندنه‌وه‌ت چییه؟
پرسی په‌كه‌كه ڕه‌گوڕیشه‌ی دووری هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش واقیعی هه‌رێمی كوردستان و به میراتی بۆ كوردستانی باشوور به‌جێ ماوه، له‌باره‌ی كێشه‌ی بوون یان نه‌بوونی له‌و ڕوانگه‌وه سه‌یر ده‌كرێت كه ئه‌و هێزه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك ده‌كات، ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌توانێ بیكاته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا بوونی هێزی چه‌كدار كه ئیداره‌ی شه‌ڕێكی پارتیزانی بكات، له به‌شێكی تری كوردستاندا به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی فشار بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و ئه‌و لێدوانه چۆن ده‌بینی كه دۆران كاڵكان به‌رپرسێكی په‌كه‌كه ده‌ڵێت، نابێ به ته‌نیا باشووری كوردستان ئیسراحه‌ت بكات؟
دوران كاڵكان كه‌سێكی چه‌په، ئه‌م پرسه‌ش له‌و پاشخانه فیكرییه دابڕاو نییه، ئه‌مه جگه له پێداویستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر ئه‌م هێزه، به‌ستنه‌وه‌ی ئازادی هه‌رێمی كوردستان به ئازادی پارچه‌كانی تری كوردستانه‌وه زیاد له سه‌رنج و پرسیارێكی میتۆدی و تیۆری و مه‌یدانی ده‌ورووژێنێت، له‌وانه‌ش دیدی ترۆتسكی بۆ شۆڕشی جیهانیی چینی كرێكار، ئایا پرسی كورد یه‌ك پرسه یان چه‌ند پرسێك؟ له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به واقیعی نیشتمانی هه‌ر پارچه‌یه‌ك.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئێمه بڕوامان وایه پارێزگاری له ده‌سكه‌وتی به‌دیهاتوو له هه‌ر پارچه‌یه‌ك له پێش هه‌مووانیشه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم، پێویستییه‌كی گه‌شه‌كردنی خه‌باتی پارچه‌كانی تره، چونكه لۆجیكی یان هه‌مووی یان هیچ، سیاسی و واقیعی نییه و له‌سه‌رووی توانسته‌كانی ناسیونالیزمی كوردیشهوهیه، چونكه ره‌چاونه‌كردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و كۆتاهێنانی به‌و واقیعه‌ی ئێسته هه‌یه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی نائومێدی قووڵ بۆ سه‌رجه‌م پارچه‌كان.
با بێینه سه‌ر باسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌و بووه‌ته ئۆپۆزسیۆن، ئایا ده‌توانێ ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاسته‌قینه بێت؟
ناتوانم به‌ناوی یه‌كگرتووه‌وه قسه بكه‌م چونكه پۆستی فه‌رمیم نییه، به‌ڵام پێم وایه له ڕووی قه‌باره‌وه ئۆپۆزسیۆن سنوورداره و ناتوانن ڕۆڵی جارانیان هه‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌و قه‌باره‌ی خۆته‌وه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بیت. پێشم وایه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت درێغی ناكه‌ن.
له كۆنگره‌ی ڕابردووی یه‌كگرتوودا كێبهركێت كرد له‌سه‌ر پۆستی ئه‌میندار له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ین به‌هادین، ئێسته یه‌كگرتوو كۆنگره‌ی له پێشه، ئه‌وه‌ی زانراوه كاندید ده‌بیت بۆ پۆستی ئه‌میندار، له‌و سێ ساڵه‌ی ڕابردوو كارت بۆ بوون به ئه‌میندار كردووه، یان پێت وایه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین چیتر ده‌بێ واز له ئه‌مینداری بێنێت؟
جارێ زووه باس له‌وه بكه‌ین خۆم كاندید ده‌كه‌م یان نا، پرسی مانه‌وه‌ی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین پێوه‌سته به بڕیاری خۆیه‌وه، هه‌رچه‌نده له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دداننان به شكست و ڕاگه‌یاندنی له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، گوتی "پێم باشه له نزیكترین كاتدا ئه‌مانه‌ته‌كه‌م راده‌ست بكه‌مه‌وه و بیده‌مه كه‌سێكی تر له ناو یه‌كگرتوو". به‌ڵام له‌باره‌ی قه‌ناعه‌تی ئێسته‌ی، من ناتوانم له‌جێی ئه‌و وه‌ڵام بده‌مه‌وه و ده‌كرێت پرسیار له خۆی بكرێت.
له كۆنگره‌دا یه‌كگرتووه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن كێ ده‌بێته ئه‌میندار، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه پرسی گرنگ و گه‌وره ئه‌وه‌یه چۆن یه‌كگرتوو خۆی نوێ بكاته‌وه و ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی تێپه‌ڕێنێت، چۆن قه‌ره‌بووی پاشه‌كشه‌كه‌ی بكاته‌وه و بچێته سه‌ره‌تای قۆناغی نوێی گه‌شه‌كردنه‌وه.
ئایا به‌ره‌ی ئیسڵاحی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه زیانی له یه‌كگرتوو دا؟
شتێكی خراپ بوو بۆ یه‌كگرتوو، ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ش، له كاتی خۆیدا به یه‌كگرتووم گوت كه هه‌نگاوێكی باش نییه.
ده‌توانی كێبه‌ركێی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین بكه‌ی بۆ ئه‌مینداری؟
ئه‌گه‌ر بڕیاری خۆپاڵاوتن بده‌م، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه‌م پێوه‌سته به چۆنیه‌تیی گۆڕانكارییه‌كان و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پۆلێك برا و خوشكی سه‌ركرده له یه‌كگرتوودا، پێم ئاساییه مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین یان هه‌ر كه‌سێكی تر بۆ پۆستی ئه‌میندار به‌رانبه‌رم بێت.
دوا پرسیار سیاسه‌تی ئێسته‌ی گۆڕانت پێ چۆنه؟
له كاتی پرسه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به دوو كوڕه‌كه‌ی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕانم گوت گۆڕان له فۆڕمه كۆنه‌كه‌یدا ته‌واو بووه، پێویسته پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ گۆڕان بكه‌نه‌وه و دووباره دایبمهزرێنهوه كه به‌رگه‌ی قۆناغی داهاتوو بگرێت، گۆڕان له‌و ئه‌ركه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، گۆڕان به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و له ته‌نگژه‌ی ناسنامه‌دا ده‌ژی.
*
به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی كارێكی باشه ئه‌كه‌ر كرده‌نیی بكرێت.
*
لۆجیكی یان هه‌مووی یان هیچ، سیاسی و واقیعی نییه و له‌سه‌رووی توانسته‌كانی ناسیونالیزمی كوردیشهوهیه.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی