بڕیاری خەرجكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ پێش جەژن درا

:: AM:10:10:03/08/2019 ‌
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی دەركرد كە پێش جەژن دابەش دەكرێن، ئەوەیش بەڕەچاوكردنی بارودۆخی كۆمەڵایەتی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ شەموو سێی ئاب، لە هەواڵێكی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق  بۆ كاروباری ئابووری هاتووە، وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكانی دەركرد بەبۆنەی جەژنی قوربان.

ڕوون كراوەتەوە، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و مادی هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت و بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی فەرمانگەی ژمێریاری راسپارد مووچەی هەموو فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەكانی حكوومەت دابەش بكەن.

باس لەوەش كراوە كە كاتی پێدانی مووچەكانیان كە دەكەوێتە ناو رۆژانی پشووی جەژنەوە، بەر لە هاتنی جەژنی قوربان دابەشی بكەن بەپێی خشتەیەكی كاتی كە بۆ هەموو یەكەكانی دارایی سەر بە وەزارەت دابەش كران. 



وشە - رامیار جەواد