لە بارەی گۆڕینی یەكەم ڕۆژی جەژن بۆ دووشەم لەلایەن شیعەكانەوە لە هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدرێت و وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای دەكات، پشت بە سعوودیە دەبەسترێت.
ئەمڕۆ شەموو سێی ئاب، گەورە مەرجەعی شیعەكان رۆژی 12 ی ئابی وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد و نووسینگەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان لە بەیاننامەیەكدا روونی كردووەتەوە ئەمڕۆ شەموو سێی ئاب یەكەم رۆژی مانگی زولحیجەی ساڵی 1440 ی كۆچیە و بەوەش رۆژی دووشەم 12ـی ئاب یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كارەباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەلایەن ئێمەوە بۆ دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربان پشت بە دەستەی بینینی مانگی سعوودییەوە دەبەسترێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، یەكەمین ڕۆژی جەژن لە هەرێمی كوردستان یەكشەم و ئەوە بەتەواوەتی دیاری كراوە و هەرێمی كوردستانیش سوننە مەزەوە، بۆیە ئەو بڕیارەی سعوودییە جێبەجێ دەكرێت.