كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه ئه‌ویش "ئۆدی ئه‌ی یه‌ك"ی مۆدێل 2020 و كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره ئۆتۆمبێلێكی ئه‌وا نمایش بكه‌ین.
ماڵپه‌ڕی"
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می نمایشكراویی ئۆدی و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی نمایش كرد به‌ناوی "ئۆدی ئه‌ی یه‌ك" به‌شێوازێك و دیزاینێكی نوێوه كه هه‌وادارانی ئه‌و به‌رهه‌مه تووشی سه‌رسامی بوون.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌یشی فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه چوار و شه‌ش پستۆنی هه‌یه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 2.5 لیتر و هێزی 430 ئه‌سپشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش زۆر ناوازه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها ئۆدی ده‌ڵێ، سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.