بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوی "رێڵم" هه‌ستا به دروستكردنی مۆبایلێك كه خاوه‌نی چوار كامێرایه و سیستمی كامێراكه‌یشی 64 مێگاپێكسڵه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای رێڵم بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا یه‌كێك له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی نمایش كرد كه چوار رۆژی تر له هه‌شتی ئابدا ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه و تێیدا چوار كامێرای به‌كار هێناوه كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن لێنزی تایبه‌تی خۆیانن و وێنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌گرن، چونكه سیستمه‌كه‌ی 64 مێگاپێكسڵه ئه‌مه‌یش تا ئێسته له هیچ مۆبایلێكی تر به‌كار نه‌هێنراوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله كامێراكه‌ی خاوه‌نی 64 مێگاپێكسڵه ئه‌مه‌یش وای كردووه هیچ كۆمپانیایه‌كی دنیا نه‌توانن ركابه‌ری بكه‌ن له‌ڕووی كامێراوه، چونكه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه كامێرای له‌م شێوه‌یه بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كانی دروست بكات.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.