له دنیادا یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی شه‌حنكردنه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها بڕی تێچوونیانه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كڕینی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێلی تێسلا، بۆیه كۆمپانیاكه له‌مباره‌یه‌وه كارێكی مه‌حاڵی ئه‌نجام دا.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئێڵۆن موسك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلا ڕای گه‌یاند كه فرۆشتنی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می بنكه‌كانی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله.
بۆیه ئه‌مه وای كرد ئێڵۆن موسك بڕیاری ئه‌وه بدات كه به‌خۆڕایی چه‌ند بنكه‌یه‌كی شه‌حنكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا مۆدێل "ئێس و ئێكس" بكاته‌وه كه ته‌نیا ئه‌م دوو جۆره ئۆتۆمبێله به‌خۆڕایی ئۆتۆمبێله‌كانیان شه‌حن بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی بۆ زیادكردنی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا كه پێشتر ئه‌نجام نه‌دراوه.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.