زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی تا له ژیاندا بوون، به خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانیان زۆرترین داهاتیان هه‌بوو، دوای مردنیشیان به‌هه‌مانشێوه تا ئێسته‌یش خاوه‌نی زۆرترین داهاتن به به‌رهه‌مه‌كانیان. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به چه‌ندان ناو داوه كه دوای مردنیشیان، هه‌ر به ده‌وڵه‌مه‌ندی ماونه‌ته‌وه.
كێرت كۆبین كه دامه‌زرێنه‌ری تیپی موزیكی نێرڤانایه كه هاوكات گۆرانیبێژی ئه‌و تیپه بووه، له ساڵی 1994 كۆچی دوایی كردووه، تا ئێسته‌یش ئه‌لبوومه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆرترین داهاتی هه‌یه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، ته‌نانه‌ت وێنه‌كانی له زۆر له رێكلامه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1977 كۆچی دوایی كردووه، كه‌چی تا ئێسته‌یش ئه‌لبوومه‌كانی ئه‌لفیس بریسلیی شای گۆرانی زۆرترین داهاتیان هه‌یه. جیاله‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه له كتێبێكدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش زۆرترین فرۆشی هه‌یه.
جۆن لینۆن كه گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكییه و له ساڵی 1970 له نیویۆرك هاتووه‌ته كوشتن، تا ئێسته‌یش ساڵانه ئه‌لبوومه‌كانی به ملیۆنان دانه‌یان لێ ده‌فرۆشرێت.
رای چارڵز گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه و هاوكات نووسه‌ری شیعری گۆرانییه، دوای مردنی، به‌رهه‌مه‌كانی تا ئێسته‌یش زۆرترین فرۆشیان هه‌یه. بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه كراوه‌ته فیلمێكی دیكیۆمێتاری، دوو خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه.
مارلین مۆنڕۆ كه له دنیای سینه‌مادا به جوانترین و ورووژێنه‌رترین شاژن داده‌نرێت، دوای مردنی و تا ئێسته‌یش وێنه‌كانی ئه‌و خاتوونه له زۆر له رێكلامه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.
جۆمی كاش كه گۆرانیبێژێكی ناوداری دنیایه، دوای مردنی، ئێسته‌یش ساڵانه زیاتر له سێ ملیۆن و 600 دانه له ئه‌لبوومه‌كانی دێنه فرۆشتن.
بۆب مارلی كه به كۆنترین هونه‌رمه‌ندی بواری موزیكی رێجی دێته ژمار و له ساڵی 1981 كۆچی دوایی كردووه، تا ئێسته‌یش له ئه‌مه‌ریكا فرۆشی ئه‌لبوومه‌كانی ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شكێنێ.