ئازیز ئومێد |22 ساڵ| ئه‌گه‌رچی له ڕێی شاشه‌ی تیڤییه‌وه ده‌ركه‌وت و ناسرا، له هه‌مانكاتدا یه‌كێكه له‌و ژنه مۆدێلانه‌ی كاری ڕێكلام و نمایشی بۆ چه‌ندان براند كردووه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێت، "بۆ ناوبانگی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌لم بۆ بڕه‌خسێ، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری كاری مۆدێل ده‌كه‌م".
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنت چۆن بوو؟
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنم كاركردنم بوو وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند كارێكی مۆدێل، له هه‌ردوو بواره‌كه ئه‌نجامی زۆرباشم هه‌بوو، دواتر به باشم زانی بچمه بواری میدیاییه‌وه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌م كاره‌شمه‌وه خوێندنی زانكۆم هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "تۆڕی میدیایی كوردماكس" هاوكارێكی باشم بوون و خۆشبه‌ختانه توانیم زانكۆكه‌شم ته‌واو بكه‌م.
كاری مۆدێل یان پێشكه‌شكاری بوونه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بناسرێی و هه‌واداری زۆر بۆ خۆت كۆ بكه‌یته‌وه؟
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به كاری میدیایی بكه‌م، له كاری مۆدێلدا ناسراو بووم، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی وه‌ك پێشكه‌شكار له یه‌كێك له كه‌ناڵه پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌م، تا ئاستێكی زۆر زیاتر ناسرام و ئێسته خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆری دڵسۆزم.
له نێوان میدیا و مۆدێلدا كامیان خۆشه‌ویستتره؟
من ته‌نیا بۆ ئاره‌زووی خۆم كاری مۆدێلم كردووه نه‌ك وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییم، به‌ڵام كاری میدیایی به حه‌ز و خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌كه‌م، بۆیه بێگومان كاری میدیاییه‌كه‌م زۆر له لا خۆشه‌ویستتره، وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ كرد یه‌كه‌م وێستگه‌ی كاری میدیاییم وه‌ك پێشكه‌شكار بوو، هه‌رچه‌نده پێشتر له چه‌ند كه‌ناڵێكی تر كارم كردووه، به‌ڵام وه‌ك میدیاكار نا، به‌ڵكو له كاری ڕێكلامدا كارم بۆ كردوون، ئێسته‌یش به‌دڵخۆشییه‌وه له پرۆگرامی "چه‌رخی به‌خت" هاوكاری نزار سه‌لامیم.
تا ئێسته به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵ و چالاكی گه‌وره‌ی مۆدێلت كردووه؟
ساڵی ڕابردوو وه‌ك مۆدێل به‌شداریم له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی كوردستان كرد له هه‌ولێر، ئه‌و چالاكییه تا ئاستێكی زۆرباش له ئاست و هاوشانی وڵاتانی تر بوو، دوای به‌شداریكردنم له‌م چالاكییه‌دا له زۆر چالاكی تر و بۆنه‌ی تر بانگهێشت كرام بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌م له نمایشكردنی برانده‌كانیان، به‌ڵام ڕه‌تم كرده‌وه، چونكه پێم وانه‌بوو كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد بێـت.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری چالاكی له‌م شێوه‌یه‌ت كردووه؟
نه‌خێر تا ئێسته به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی مۆدێل یان فاشینم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لێكم بۆ بڕه‌خسێ بێگومان به‌شداری ده‌كه‌م، به‌و مه‌رجه‌ی چالاكییه‌كه له ئاستێكی زۆرباش و ستاندارد بێت، ئه‌ویش له‌پێناو وڵاته‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیش له‌م جۆره چالاكییانه ناوی هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا له كاتی شه‌ڕ و ناخۆشی و توندوتیژیدا ناوی هه‌بێت.
بڕیارت داوه له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی كوردستان بۆ ساڵی 2019 له هه‌ولێر به‌شدای بكه‌ی؟
بۆ ساڵی 2019 پێم وانییه وه‌ك مۆدێل بتوانم به‌شداری هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی كوردستان بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسته پێشكه‌شكارم و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م له‌به‌رده‌ستدا نییه كه بتوانم ڕۆژانه خۆم به پرۆڤه و ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ به‌شداری بكات پێویست ده‌كات ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ر له به‌ڕێوه‌چوون، خۆی بۆ ئاماده بكات و ڕۆژانه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی پرۆڤه بێت، به‌ڵام بێگومان پشتگیریی زۆریان ده‌كه‌م بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی داهاتووش.
وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كاری نواندنت كرووه؟
له هیچ فیلم و درامایه‌ك به‌شداریم نه‌كردووه، به‌ڵام له چه‌ند كلیپ و چه‌ند ڕێكلامێك وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵم بینیوه.
له كاره‌كانتدا كێ هاوكار و پاڵپشتت بووه؟
پاڵپشتی سه‌ره‌كیم خێزانه‌كه‌م بووه و هه‌موو كاتێكیش جێی شانازیمن، هیواخوازم منیش ببمه كه‌سێك جێی شانازیی ئه‌وان بم.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال