به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان له %25ى دانیشتوانى دنیا نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌میان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به یه‌كێك له‌و نیشانانه كرد له له‌شدا ئه‌وه
پێویسته سه‌ردانى پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست.
یه‌كه‌م: هه‌ستكردن به ماندوویه‌تى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر، بێگومان هه‌موو یه‌كێك له ئێمه هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌ین، به‌ڵام شه‌كه‌تى به‌رده‌وام نیشانه‌یه‌كى گرنگه كه ده‌ریده‌خات ئه‌و خۆراكه‌ى پێویسته بگۆردرێت بۆ وزه له له‌شدا روونادات و وزه‌ى پێویست بۆ له‌ش دابین ناكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه به‌رده‌وام هه‌ستت به سست بوون و هیلاك بوون بكه‌یت ئاستى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌مى بۆ ماوه‌یه‌ك له له‌شدا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌م نیشانه له له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت.
دووه‌م: سڕبوونى ده‌ست و پێیه‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر باوه له تووشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره‌دا كه هه‌ستى پیاچوونى شتێكى تیژ به بى پێیه‌كان یان سربوون ده‌ست و پێ و زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا رووده‌دات كه شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌میان هه‌یه.
سێیه‌م: خوران و دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ى برین، سیسته‌مى به‌رگرى و كردارییه‌كان یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى له‌ش ده‌ده‌ن كاتێك ئاستى شه‌كرى خوێن به‌رز بێت سیسته‌مى به‌رگرى ئه‌و توانایه نامێنێت، بۆیه برینه‌كان دره‌نگتر سارێژ ده‌بن.
چواره‌م: زۆر میزكردن، كاتێك شه‌كرى خوێن زیاد بێت له له‌شدا به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر میز ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌كره‌ى له خوێندا هه‌یه له رێگه‌ى میزه‌وه بكرێته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش و له خوێندا به هاوسه‌نگى بمێنێته‌وه.
پێنجه‌م: هه‌ستكردن به تینوویه‌تى زۆر، میزكردن هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ تینوویه‌تى زۆر به نیشانه‌یه‌كى باوى نه‌خۆشى شه‌كره داده‌نرێت به‌تایبه‌تى له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه سۆده و شه‌ربه‌ت و چوكلێت ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ى تینوویه‌تیان كه‌م ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه برێكى زیاتر شه‌كر به‌له‌ش ده‌ده‌ن و چه‌ندان گرفتى تر بۆ له‌ش دروست ده‌كه‌ن.