نیگار مه‌حموود /38 ساڵ/ كچه ڕاهێنه‌رێكی وه‌زرشی له‌شجوانی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، ماوه‌ی 11 ساڵه وه‌رزشی له‌شجوانی ده‌كات و پێنج ساڵیشه وه‌ك ڕاهێنه‌ر و ناوبژیوانه. ئه‌و ئێسته وه‌ك ڕاهێنه‌ر سه‌دان كچ و ژن له ژێرده‌ستیدا یاریی ده‌كه‌ن. وه‌ك خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێت، خولیای وه‌رزشی له‌شجوانی بووه و به‌بێ گوێدانه لایه‌نی دارایی، كاره‌كه‌ی به دڵسۆزیی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی زۆر ماندوو ده‌بێت.
كه‌ی ده‌ستت به وه‌رزشی له‌شجوانی كرد؟
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2008، ئه‌وكات دوو ساڵ ته‌نیا وه‌رزشی ئایرۆبیك و زومبام ده‌كرد، دواتر ده‌ستم كرد به وه‌رزشی له‌شجوانی و له ساڵی 2015 له دوای بینینی چه‌ند خولێكی وه‌رزشی و وه‌رگرتنی بڕوانامه، وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌ستبه‌كار بووم.
هیچ ڕێگرییه‌ك له به‌رده‌متدا بۆ كاری له‌شجوانی هه‌یه؟
له سه‌ره‌تاوه ئه‌م وه‌رزشه بۆ كچ و ژن زۆر نامۆ بوو، بۆیه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و ئه‌و كولتووره باوه‌ی هه‌یه گه‌لێك ڕێگریمان بۆ دروست ده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی خوشه‌ویستیمان بۆ وه‌رزشه‌كه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو سه‌ختییه‌كان ده‌بووینه‌وه، بۆیه ئێسته زۆر باشتر بووه و خه‌ڵك تا ئاستێكی باش له سوودی وه‌رزشه‌كه تێگه‌شتوون.
وه‌ك ڕاهێنه‌ر بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناو هۆڵه‌كه، ته‌نیا خۆتی؟
له‌م هۆڵه چه‌ند هاوكارێكم هه‌یه كه ڕۆژانه زۆر یارمه‌تیم ده‌ده‌ن، ئه‌وان بۆ من زۆر گرنگن و هۆی ئه‌وه‌ن وه‌ك گرووپێك كاره‌كانمان زۆر به جوانی راِپه‌ڕێنین.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌م وه‌رزشه ده‌كه‌ن چه‌ندن؟
زیاتر له 200 وه‌رزشكار لای ئێمه ناویان تۆمار كراوه و ڕۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌ن. هۆڵه‌كه‌شمان له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا هه‌شتی شه‌و كراوه‌یه.
زیاتر له‌ڕووی مه‌عنه‌وی یان دارایی سوودمه‌ند بووی؟
زیاتر له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه سوودمه‌ند بووم، چونكه له سه‌ره‌تاوه حه‌زی تایبه‌تی خۆمم هه‌بووه بۆ وه‌رزش.
ئایا ژنان زۆر گرنگی به‌و وه‌رزشه ده‌ده‌ن؟
وه‌رزش لای من ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێیه، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی به‌رده‌ستن، ساڵ به ساڵ ژماره‌ی ئه‌و ژنانه زیاد ده‌كات كه ده‌ست به‌م وه‌رزشه ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی ژنان له‌وه تێگه‌یشتوون كه ده‌توانن له‌ڕێی وه‌رزشه‌وه هه‌میشه له‌شولاریان به ڕێكی بمێنێته‌وه، بۆیه ئێسته ڕێژه‌یه‌كی باشی ژن و كچ ڕوویان له وه‌رزشه جۆربه‌جۆره‌كان كردووه.
هه‌ندێك كچی تازه‌پێگه‌یشتوو و بۆ به‌ده‌ستهێنان و بنیاتنانی له‌شێكی ته‌ندروست و ماسولكه‌ی جوان وه‌رزش ده‌كه‌ن، به‌شێكیش ئه‌و كچ و ژنانه‌ن كه كێشیان زۆره، ده‌یانه‌وێ به ڕێیه‌كی ته‌ندروست كێشیان دابه‌زێنن، چه‌ند كه‌سێكی نه‌خۆشیشمان هه‌یه له ڕێی پزیشكه‌وه پێوه‌ندییان كردووه و كێشه‌ی بڕبڕه و ئه‌ژنۆ و چه‌ندان نه‌خۆشیی تریان هه‌یه كه له ڕێی وه‌رزشه‌وه چاره‌سه‌ر كراون.
به‌ڵام راهێنه‌ریی ئه‌و وه‌رزشه جۆراوجۆرانه ئاسان نییه، ئایا توانیوته به‌سه‌ریدا زاڵ بیت؟
نزیكه‌ی پێنج ساڵه وه‌ك ڕاهێنه‌ر كار ده‌كه‌م، له سه‌ره‌تاوه ئاره‌زووی زۆرم بۆ وه‌رزشه‌كه هه‌بوو، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵم ده‌دا و زانیاریم كۆ ده‌كرده‌وه، دواتر چه‌ندان خولم بینی و به پله‌ی زۆرباش بڕوانامه‌م وه‌رگرت له بواری ڕاهێنه‌ری و ناوبژیوانی و زومبا و ئایرۆبیكدا، له ئاماده‌كردنی ناوه‌ڕۆكی كتێبێكی تایبه‌ت به وه‌رزشی له‌شجوانی به ناوی (ڕاهێنانه‌كانی وه‌رزشی له‌شجوانی به هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) به‌شدارم كه بۆ یه‌كه‌مجاره ڕاهێنانه‌كانی له‌شجوانی به زمانی كوردی باس بكرێت، بۆیه باوه‌ڕم وابوو بتوانم ببم به ڕاهێنه‌ر.
وشه/ دیمانه- هۆشیار عه‌لی