گه‌نجێكی كورد توانی پله‌ی یه‌كه‌م له وه‌رزی هه‌شته‌می یاری په‌بجی به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره له كوردستان كوردێك به ئاڵای كوردستانه‌وه له یه‌كه‌مه‌كانی دنیا بێت.
عه‌لی عه‌بدوڵا گه‌نجێكی 18 ساڵی شاری هه‌ولێره، به‌هۆی هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆره‌وه توانی بۆ یه‌كه‌مجار پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی دنیا له یاری په‌بجی تۆمار بكات و ئاڵای كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یه‌وه به‌رز بكاته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئاب، عەلی عەبدوڵا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رۆژانه هه‌شت سه‌عات زیاتر یارییه‌كه ده‌كه‌م ئه‌مه‌یش له‌پێناو ڕاگرتنی پله‌كه‌مه له دنیادا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی سێرڤه‌زه‌كانی په‌بجی جیاوازن، من له په‌بجی مۆبایل ئه‌و پله‌یه‌م تۆمار كردووه كه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌م ژماره‌ی پێوانه‌ییه له كوردستان تۆمار بكرێت.
زیاتر گوتی، من گله‌ییم له‌وه‌یه خه‌ڵكی به‌گشتی پێم ده‌ڵێن هاك به‌كار ده‌هێنیت، چه‌ندان پۆستم له فه‌یسبووك و تۆری ڤیدیۆی یوتیوبیش بڵاو كردووه‌ته‌وه كه‌چی به‌شێك له خه‌ڵكی به هاككه‌ر ناویان بردووم، به‌ڵام وانییه و هیچ جۆره هاكێك به‌كار ناهێنم و به تواناكانی خۆم خاڵه‌كانم گه‌یاندووه‌ته لووتكه.
یاریی "په‌بجی" PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، په‌بجی كورت كراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌یت.