كۆمپانیای سۆنی نوێترین به‌رهه‌می كامێرای خسته بازاڕه‌وه له جۆری "RX100"ی حه‌وته‌م كه ناوازه‌یی و جوانی وێنه‌كانی دنیای سه‌رسام كردووه و له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه زۆر كاری نوێی تێدا ئه‌نجام داوه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كامێرای سۆنی و ئاماژه‌یان پێ داوه، سۆنی له نوێترین كاری‌دا كامێرای جۆری"RX100"ی حه‌وته‌می خسته بازاڕه‌وه كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و له‌ڕووی وێنه‌گرتنه‌وه بێ ركابه‌ره.
كامێراكه‌ی سۆنی له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی لێنزه‌وه له 24 ملیمه‌تر تا 200 ملیمه‌تر وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێ "وێنه‌ی خێرا" بگرێت كه بۆ 20 وێنه زیاد ده‌كات ته‌نیا له یه‌ك چركه‌دا، جگه له‌وه‌یش كامێراكه 20.1 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ ئایزۆی 100 به 12 هه‌زار و 800 سێنسهتیڤی، ده‌توانی له‌ڕێی چه‌ند ئیفێكتێكی تایبه‌ته‌وه وێنه جووڵا و لێڵَ وه‌ك وێنه‌یه‌كی ئاسایی لێبكه‌یت و به‌شێوه‌یه‌كی "HD" نیشانی بده‌ی.
سه‌باره‌ت به ڤیدیۆ گرتنه‌كه‌یشی هه‌موو ڤیدیۆكانی به سیسته‌می 4K ده‌گرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا ده‌توانی كۆنترۆڵی بكه‌یت و پیكسڵهكانی كه‌م بكه‌یته‌وه، جیاواز له هه‌ر كامێرایه‌كی تر ده‌توانی ره‌نگ بۆ ڤیدیۆكان زیاد بكه‌یت و وێنه‌كه زیندوو به‌كه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م كامێرایه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه، یەو كۆمپانیایه گرنگی به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" ده‌دات، گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه.