دەبێت پیاو كۆنترۆڵی رارایی خۆی بكات لەكاتی دووگیانی هاوسەرەكەی

:: PM:08:02:06/08/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو باوكانەی لەكاتی دووگیانی هاوسەرانیان تووشی نیگەرانی و رارایی دەبن، دەبنە خاوەنی منداڵێك بەدەست كێشەی هەڵسەكەوت و سۆزدارییەوە دەناڵێنن.

وەك رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی باسی لێوە دەكات، توێژەران لە زانكۆی كامبرێج چاودێری 438 حاڵەتیان كردووە بۆ پیاو ژنان لە یەكەم ئەزموونی دووگیانیان، هەر لە سەرەتای دووگیانییەوە تا 24 مانگ دوای لەدایكبوونەوە، نموونەی وەرگیراوی توێژینەوەكە هاوسەرانی لە هۆڵەندا و ئینگلتەڕا و ئەمەریكا وەرگرتووە.

توێژەران پشتیان بە داتا و زانیاری و دیدارەكان بەستووە كە پرسیارەكان یەكخرابوون بە مەبەستی زانینی كاریگەری نیگەرانی و خەمۆكی لە سێیەكی دوایی ماوەی دووگیانی بۆ سەر كۆرپەلە.

هەروەها توێژینەوەكە سروشتی پێوەندی نێوان هاوسەرەكان و رەفتار و هەڵسوكەوتی منداڵانیانی دەرخست و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەو منداڵانەی باوانیان بەدەست نیگەرانی و رارایی لەكاتی دووگیانیدا ناڵاندوویانە، زیاتر نیشانەكانی بێزاری و توڕەیی و نیگەرانی و خەمباری و گریان بەسەریاندا زاڵە، بە بەراورد بەوانەی تەندروستی باوكیان لەكاتی دووگیانی دایكیان بەوان ئاسایی و باش بووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل