لە رێگەی بۆنی لەشتەوە نەخۆشییەكەت بزانە

:: PM:08:15:06/08/2019 ‌

توێژەران رایان گەیاند كە توانوویانە ئامێرێك دروست بكەن توانای جیاكردنەوەی ئەو بۆنەی هەیە كە لە لەشی مرۆڤەوە دەردەچێت و دەتوانێت لەسەر ئەو بنەمایە هەبوونی چەند نەخۆشییەكی وەك شەكرە و شێرپەنجەی سی و پاركنسۆن ئاشكرا بكات.

توێژەران رایان گەیاند كە توێژینەوە زانیستییەكانی پێشوو دەریان خستووە كە دەتوانرێت سوود لە بۆنی لەش وەربگیرێت بۆ دیاریكردنی نەخۆشی، بەوەی لەشی مرۆڤ بۆنی ئەندامی لێ دەردەچێت كە بۆنەكە بەپێی ئاستی مادەكانی دروستی دەكەن لەسەر بنەمای كێش و نەخۆشییەكانی ئەو كەسە بەدەستییەوە دەناڵێنێت، دەگۆڕێن.

ئەو ئامێرە نوێیە لە كامێرایەك و یەكەیەكی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و كۆمەڵێك پاڵاوتە پێك هاتووە كە ژمارەیەك ئەنزیم لەخۆ دەگرێت و كارلێك لەگەڵ بۆنە ئەندامییەكان دەكەن كە لە لەشی مرۆڤ دەردەچێت و بەوە رووناكییەكی بریسكەداری لێ دەردەچێت كە بەئاسانی لە رێگەی كامێڕامەوە دەبینرێت. 

وەك ماڵپەڕی "ساینس دەیلی"ی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی باسی كردووە، ئەو كامێرایە لەسەر كۆمەڵێك خەڵك تاقی كراوەتەوە دوای قەدەغەكردنی خواردن و خواردنەوە و ئامێرەكە توانوویەتی بڕێك لە بۆنی ئەندامی لە هەناسەیان ئاشكرا بكات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل