مۆنۆ درامای
"کەڵپە" لە نووسینی عەبدولڕەزاق محەمەدە و نەژاد نەجم کاری سینۆگرافیا و
دەرهێنانی بۆ کردووە، لەو مۆنۆ درامایەدا شانۆکار لەیلا فارس رۆڵ دەبینێت، لە
ئێستادا بانگهێشتی وڵاتی تونس کراوە بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کە بڕیارە لە مانگی
ئەیلوول لە وڵاتی تونس ئەم مۆنۆدرامایە نمایش بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم
حەوتی ئاب، نەژاد نەجم دەرهێنەری مۆنۆدڕامای کڵپە بە "وشە"ی ڕاگەیاند،
ئەو نمایشە باس لە دوای داعش دەکات، بەتایبەت ئەو ئەو کچە ئێزیدییانەی توشی حاڵەتی
دەروونی و کارەساتی گەورە بوونەتەوە، ھەندێک چیڕۆکی تێدایە 12 پیاوی داعش لە چەند
سەعاتێکدا دەستدرێژییان کردووەتە سەر یەک کچ، ھەندێکیان ئێستا نەوەی داعش و منداڵی
داعشیان ھەیە و نازانن چی لێ بکەن، ئایا وەکو منداڵی خۆیان بەخێوی بکەن یان لە ڕقی
ئەو مرۆڤە نەگریس و ئاژەڵانە لە ناوی بەرن.
نەژاد زیاتر
روونی دەکاتەوە، ئەم نمایشە لە فەزایەکی زۆر جیاواز کراوە، لە دوو مەتردا 35 دەقە
نواندن دەکریت و بە شێوازی شانۆیی وێنە کارم تێدا کردووە.
شانۆنامەکە بە
زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە بۆ ئەوەی ئەکتەری عەرەب رۆڵی کەسایەتییەکە ببینیت، چونکە
ئەوەی بەسەر ئەوان ھات بە زمانی عەڕەبی بۆ ھەموو عەرەبیش دەیگەیەنین کە بزانن ئەم
زمانە چی بەسەر ئێمە ھێنا.
هەولێر/ گەرمیان گلی