هێل باشترین بەهاراتە بۆ هەناسەتەنگی و چارەسەری شێرپەنجە

:: PM:03:56:07/08/2019 ‌
هێل بەشاژنی بەهاراتەكان دادەنرێت لە دوایی زەعفەران و ڤانێلا گرانترین جۆری بەهاراتە. هێل بەشێوەیەكی سروشتی بۆ درەختی هەمیشە سەوزی هیندی دەگەڕێتەوە لە هیندستاندا زۆر بەكار دەهێنرێت وەك چارەسەرێك بۆ گرفتەكانی هەناسە بەكار دەهێنرێت و تەنانەت خەمۆكی چارەسەر دەكات.

ئەمانە چەند سوودێكی بەكارهێنانی هێلن بۆ لەش:
یەكەم: چارەسەری هەناسەتەنگی دەكات، هێل دەتوانرێت بەكار بهێنرێت بۆ چارەسەركردنی بەرهەنگ و هەناسەتەنگی بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە لەسەر هێل، دەركەوتووە كە بەهۆی ئەو بۆن و تامە تایبەتەیەوە رێڕەوی هەناسە پاك دەكاتەوە و هەناسەدان باشتر دەكات.

دووەم: بۆنی ناخۆشی دەم لەناو دەبات، هێل چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە بۆنی ناخۆشی دەمیان هەیە تەنیا لە رێی جوینی تۆوی هێلەوە كۆتایی بە بۆنی ناخۆشی دەم بهێنە و هەناسەدانت باشتر بكە. بەپێی ئەو توێژینەوەییەی كە لەمدوایانەدا لە هیندستان ئەنجام درا لەسەر هێل، بۆیان دەركەوت ئەم بەهاراتە تایبەتمەندی دژە بەكتریایی هەیە بەتایبەتی ئەو بەكتریایانە لەناو دەبات كە لە ناوپۆشی دەمدا دەژین. یان دەتوانرێت زەیتی هێل بەكار بهێنرێت بۆ رێگریكرن لە بەكتریایی ناودەم.

سێیەم: رێ لە شێرپەنجە دەگرێت، دەتوانرێت هێل وەك رێگرییەكی شێرپەنجە بەكار بهێنرێت و دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی دوادەخات. بەپێی ئەو توێژنەوانەی كە لە ساڵانی رابردوودا كراوە لەسەر هێل و كاریگەری شێرپەنجە، دەركەوتووە كە توانای رێگریكردنی لە شێرپەنحەی پێست هەیە و بەئاستێكی زۆر مەترسییەكانی ئەم شێرپەنجەیە كەم دەكاتەوە.

چوارەم: تەندروستی دڵ، هێل هەروەها بەكار دەهێنرێت وەك دەرمانێكی میزكردن، بەم شێوەیەش دەتوانرێت رێ لە نزمبوونەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێن بگرێت. هەروەها رێ لە چەندان زیانی دڵ دەگرێت. بەهۆی بوونی ئەو دژە ئۆكسیدانەی كەلە هێلدا هەیە یارمەتی رێكخستنی لێدانی دڵ دەدات و رێ لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كۆڵیسترۆڵی خراپ دەگرێت كە هۆكارێكن بۆ نەخۆشییەكانی دڵ .

پێنجەم: شەكری خوێن رێكدەخات، هێل زۆركات وەك چارەسەرێكی كاریگەر دادەنرێت بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە. چونكە بڕێكی زۆر مەنگەنیزی تێدایە كە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن دەدات.



وشە - ئاوات ئازاد