شەڕ لە نێوان حەشد و پۆلیس دروست بوو

:: PM:03:25:16/10/2016 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم سەرچاوەكانی تەناهی لە پارێزگای سەڵاحەدینەوە ئاشكرایان كرد، كە هێزێكی حەشدی شەمەر هەڵیانكوتاوەتە سەر پۆلیسی پارێزگاكە و ژمارەیەك چەك و كەلوپەلی ئەو هێزەی پۆلیسیان گرتووە.

سەرچاوەیەك بە "مەداپرێس"ی ڕاگەیاند، هێزێكی فەوجی 11ی پۆلیسی سەڵاحەدین كە راسپێراون بۆ ئەركێكی تەناهی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی تكریت، كە هەندێ نائارامی تەناهی تێدابوو، بەهۆی دزین و كوشتنی خەڵك و كۆچ پێكردنیان.

هەروەها گوتی، لە بەرامبەر چوونی ئەو هێزە، هێزێكی حەشدی شەمەر بە سەرۆكایەتی سەباح حەسان هەڵیانكوتاوەتە سەر هێزەكەی فەوجی 11ی پۆلیس و ژمارەیەكیان لێ گرتوون و دەستیان بەسەر كۆمەڵێك چەكی هێزەكانی پۆلیسیش گرتووە و ناچاریان كردوون بكشێنەوە.

ئاماژەی دا، بەوهۆیەوە هێزەكانی پۆلیس كشاونەتەوە و ئەمەش یەكەم جار نییە هێزەكانی حەشدی شەمەری هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی پۆلیسی تكریت.

شاری تكریت سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدینە و دەكەوێتە 170 كیلۆمەتر باكوری بەغدا، دوای هاتنی داعش بۆ عێراق دەستیان بەسەر تەواوی شارەكەدا گرت، بەڵام هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی تری عێراق لە 31 ئادار/ مارسی 2015 توانییان شارەكە لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە، دوای راوەدوونانی داعشیش، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەیان ماڵیان لە شارەكە سووتاند و دەستیان بە دزینی كەلوپەلی بەنرخی نێو ماڵەكان كرد و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی سونەی بێ تاوانیشیان كوشت.

سەرچاوە: مەداپرێس.
باز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د