گۆڕینی كه‌شوهه‌وا ئه‌مڕۆ بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر میزۆپۆتامیا و به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن و دۆڵی نیل كه به درێژایی مێژوو ناوه‌ندێكی گه‌وره و به پیت و به‌ره‌كه‌تی به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان بوون له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تی پاراستنی ژینگه و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ساڵ دوای ساڵ ئه‌و ناوچه‌یه كه له سه‌رده‌می نوێ پێی ده‌گوترێ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و وشكبوون و له‌ناوچوون ده‌ڕوات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامیان هه‌بێ، ئه‌وا ناوچه‌كه ده‌بێته وشكی و وێرانه و كه‌رتی كشتوكاڵ به ته‌واوی هه‌ره‌س ده‌هێنێت و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕوو له وشكبوون ده‌كه‌ن و گرفتی گه‌وره له نێو خه‌ڵكه‌كه دروست ده‌بێت.
مانگی به پیت، كه له باشووری عێراقه‌وه به سنووره‌كانی ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و كوردستان و له‌وێوه‌یش بۆ توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان كه له ڕووه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به باكوری سووریا ناوده‌برێ و تا كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات، به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه خاكه‌كه‌ی به درێژایی مێژوو به پیت و فه‌ڕ بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی 2006 تا 2009 كاره‌ساتی گه‌وره ڕووی له ژینگه‌ی عێراق كردووه و بڕی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات ڕوویان له كه‌می كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی له ناوچه‌كه دروست ببێت.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕووبار و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عێراق سێیه‌كی تواناكانیان له كه‌می داوه، پێشبینی ده‌كرێ تا 2030 ڕێژه‌ی ئاوی دیجله و فورات 50% كه‌م بكات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه له ساڵانی هه‌شتا له‌و دوو ڕووباره به‌ره‌و كه‌نداو ده‌ڕۆیشتن.
ئاوی دوو ڕووباره‌كه به ئاوێكی سروشتی و شیرن و شیاو بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵكردن داده‌نرێ، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له داهاتوو ڕێژه‌ی خوێش له ئاوه‌كه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، چونكه ڕێژه‌ی بارانباریش ڕووی له كه‌می كردووه و له نێوان 150 تا 300 ملیمهتردایه له ساڵێكدا، هاوكات ساڵانه هه‌زار و 500 تا دوو هه‌زار و 500 میلمه‌تر ئاوی ڕووباره‌كان به به‌رده‌وامی ده‌بێته هه‌ڵم و به هه‌وا بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه نزیكه‌ی 92%ی خاكی عێراق ڕوو له بیابانبوون ده‌كات و ساڵانه 100 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه زه‌ویه‌كانی عێراق به‌هۆی سوێربوونی ئاوی ڕووباره‌كان و نه‌شیاوی بۆ كشتوكاڵ به بیابان ده‌بن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچار به كۆچ كردن ده‌بن.
جیا له‌وانه‌یش ئه‌و گه‌رده‌لوول و بایانه‌ی ئێسته له عێراق هه‌ن، زۆربه‌ی خۆڵ و تۆزن كه 300 ساڵه عێراق هیچ جۆره بایه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌مانه‌یش هه‌مووی ده‌بنه هۆكار بۆ زیادبوونی به بیابانبوون، چونكه ئه‌و تۆز و خۆڵه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ڕووه‌كه‌كان و ژینگه وێران ده‌كات و هۆكارێكی تره بۆ تێكچوونی ته‌واوه‌تی ژینگه‌ی عێراق.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی دوو شاره‌زای عێراقی A.Azoo , S K , Talal تا ساڵی 2050 ڕێهژی شێ له كه‌شوهه‌وای عێراق به بڕی 25% كه‌م ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایش 2.2 پله به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای عێراق له ساڵی 1900، به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كات دیارده‌ی به بیابانبوون به خێرایی بڵاو ببێته‌وه و ئاوی سه‌رزه‌وی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی وشك ببێت.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی سه‌رزه‌وی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ن و له ڕووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه خاكی عێراق به ته‌واوی پڕ له كێشه‌یه و توركیا و ئێران و سووریا هه‌ر كات ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌م وڵاته كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وا تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش به‌غدا كه‌مترین به‌نداوی له‌سه‌ر ئاوی ڕووباری دیجله و فورات دروست كردووه و ساڵانه به ملیاران مه‌تر سێجا ئاوی شیرین و پاك بێ هیچ سوودێك ده‌ڕژێته ئاوی سوێری كه‌نداوه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین زیان داده‌نرێ كه به‌ر عێراق ده‌كه‌وێ و بیانوویشی داوه‌ته ده‌ست توركیا و ئێران و سووریا، به‌وه‌ی كه به‌غدا به‌نداو دروست ناكات بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو و داوای به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له دیجله و فورات و لقه ڕووباره‌كانی تر كه له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه عێراق ده‌كات، تا ئاوه‌كانیان بێ سوود بڕواته كه‌نداوه‌وه.
هه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵكوو به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی نه‌وتی خاك به به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی ئاو له
عێراق، ناوچه‌یه‌كی فره‌وان به ته‌واوی بوون به وێرانه و نزیكه‌ی 10 هه‌زار ماڵ له ناوچه‌كانی خوارووی مووسڵ به‌هۆی تێكچوونی خاكه‌كه زێدی خۆیان جێ هێشتووه كه ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی 200 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌بێ له زه‌وی كشتوكاڵی و ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی كه به‌وهۆیه‌وه ناوچه‌كانیان چۆڵ كردووه ده‌گاته 60 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی داهاتوو چاوه‌ڕوانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام وڵاته‌كه به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زه‌وی و شه‌ڕی تیرۆر و ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رده‌وامی ته‌نگژه هیچ به‌رنامه و پلانێكی گشتگیری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه دانه‌ناوه، بۆیه بێ پلانی به‌ره‌نگاری و ڕێگری ڕه‌نگه به بیابانبوونی عێراق زۆر خێراتر ڕوو بدات، له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێ و چاوه‌ڕوانكراوه.