جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو سه‌رووی 40 هه‌زار ئاژه‌ڵ هاتنه سه‌ربڕین
به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه خواست له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌رز بووه‌ته‌وه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له جه‌ژنی قورباندا خواست له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌یش بۆ باشتربوونی دۆخی دارایی هه‌رێم و ئاساییبوونه‌وه‌ی مووچه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه له جه‌ژنی قورباندا قوربانی كه نه‌ریتێكی ئاینییه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش داخوازی كڕینی ئاژه‌ڵی به‌رز كردووه‌ته‌وه، هاوكات كوشتارگهكانیش بۆ دابینكردنی گۆشتی زیاتر، ئاژه‌ڵی زیاتر سه‌رده‌بڕن و ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه.
میقداد ئیبرایم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌رێم ساڵانه پێویستی به 85 هه‌زار تۆن گۆشتی سوور هه‌یه، به‌شێك له‌و گۆشته له ناوخۆ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، له چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراوی وه‌ك به‌رازیل و جۆرجیاوه ئاژه‌ڵ هاورده ده‌كرێت.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی پێ كرد "بۆ جه‌ژنی قوربانیش ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه له ته‌واوی ناوچه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری ئاگادار كراونه‌ته‌وه".
به‌گوته‌ی میقداد، له بۆنه‌كاندا به‌تایبه‌ت جه‌ژنی قوربان، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و گۆشتی سوور هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له كوشتارگه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی خه‌ڵك دێنه سه‌ربڕین، له ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵ دێنه سه‌ربڕین، كه به‌شی زۆریان ئه‌و ئاژه‌ڵانه هه‌ر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیان سه‌رده‌بڕن و به‌شێكیش ده‌یهێننه كوشتارگه و به نیازی قوربانی سه‌ری ده‌بڕن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو، كۆی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ قوربانی هاتنه سه‌ربڕین چ له‌ناو كوشتارهگهكان و چ له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه، نزیكه‌ی 40 هه‌زار ئاژه‌ڵی گه‌وره و بچووك بوون.
به‌ڵام ده‌گوترێ ژماره‌ی قوربانیكردن له ئه‌مساڵدا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و به‌گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی كشتوكاڵ، "ڕێژه‌ی قوربانیكردن بۆ ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 15% زیاد ده‌كات". هۆكاره‌كه‌ش بۆ "باشبوونی دۆخی ژیان و نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له جه‌ژنی قوربان و ڕۆژانی تریش چاودێری نرخه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام له جه‌ژنی قورباندا به‌هۆی خواست له‌سه‌ری، كه‌مێك نرخی ئاژه‌ڵ به‌رز ده‌بێته‌وه كه زۆر به‌رچاو نییه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له كوشتارگه‌كان قوربانی بكه‌ن تا گۆشتێكی ته‌ندروستیان هه‌بێت.
هاوكات سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ سێ مانگ بڕی 15 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك و گه‌وره هاورده ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئاژه‌ڵی ناوخۆیه، به‌ڵام له جه‌ژنی قورباندا خواست زۆر زیاتر ده‌بێت له ڕۆژانی ئاسایی، به جۆرێك هه‌ر ڕۆژێكی جه‌ژن هێنده‌ی سێ ڕۆژی ئاسایی ئاژه‌ڵ دێنه سه‌ربڕین.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو "ساڵی ڕابردوو نرخی زینه‌قه‌پان نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار بوو بۆ یه‌ك كیلۆ، به‌ڵام ئه‌مساڵ نرخی زینه‌قه‌پان دابه‌زیوه و له نێوان پێنج هه‌زار و 200 بۆ پێنج هه‌زار و 300 دیناره، ڕێگریش ده‌كه‌ین له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ".
له‌لایه‌كی تره‌وه شاڵاو عارف پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری له كوشتارگه‌ی سلێمانی، داوای له هاووڵاتییان كرد بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان، بۆ قوربانیكردن پشت به كوشتارگه‌كان ببه‌ستن، چونكه رێوشوێن وه‌رگیراوه و ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن ستاف ئاماده‌كراوه كردووه بۆ كاركردن له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و نه‌ریته ئاینییه.
جه‌ژنی قوربان له‌گه‌ڵ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانی، هه‌ندێك دیارده‌ی ناشیرینیش دووباره ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، له سلێمانی یه‌كێك له‌و دیاردانه بریتییه له فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له بناری چیای گۆێژه /رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه/ هه‌ر له‌وێش دێته سه‌ربڕین، له كاتێكدا پاشماوه‌ی خوێن و پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ، كانگایه‌كی هه‌ستیاره بۆ گه‌شه‌ی سه‌دان جۆر میكرۆب به‌تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا.
وشه/ سلێمانی- هۆشیار عه‌لی