وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی هەلی كار ڕادەگەیەنێت بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی كاركردنیان هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئاب، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردووەتەوە، هەلی كار لە فەرمانگەكە هەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارزووی كاركردنیان هەیە.

ڕوون كراوەتەوە، سێ‌ هەلی كار لە بواری تەكنەلۆجیا و زانیار لە ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكان هەیە.

لەبارەی مەرجەكان ئاشكرا كراوە، مەرجە سەرەكییەكان پێویستە كەسی داواكار بەكالۆریۆس لە زانیاری تەكنەلۆجیا یان زانستی كۆمپیۆتەر هەبێت و زمانەكانی كوردی و ئینگلیزی بزانێت.

بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێرە بكە



وشە - رامیار جەواد


PM:02:53:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 10001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌