به‌ڕێوه‌به‌ری سامسۆنگ و بریكاره‌كانی له دنیادا ئه‌مڕۆ نوێترین جۆری گالاكسی نۆتیان ڕاگه‌یاند كه ئێسته بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و كۆمپانیاكه‌یش ده‌ڵێ، باشترین مۆبایلی دنیایه له‌ڕووی خێرایی و به‌هێزییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگ و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی ئاب، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "گالاكسی نۆت 10" كه به‌دوو شێوه و قه‌باره بڵاوی كردووه‌ته‌وه و دنیای پێ سه‌رسام كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سامسۆنگ له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند شتێكی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، دوو شێوه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ گالاكسی نۆت 10، یه‌كه‌میان شێوه‌ی ئاسایی گالاكسی نۆت 10ه و شێوه‌ی دووه‌میشیان كه قه‌باره‌ی گه‌وره‌تره و پێ ده‌گوترێ گالاكسی نۆت 10 پله‌س.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، كه گالاكسی نۆت 10 ڕامی له هه‌شت گێگابایته‌وه و گالاكسی نۆت 10 پلهسیش ڕامی 12 گێگابایت، جگه له‌وه گالاكسی نۆت 10 شاشه‌كه‌ی 6.3 ئینجه به پێنووسی زیره‌كه‌وه و گالاكسی نۆت 10 پله‌س شاشه‌كه‌ی 6.8 ئینجه، له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه هه‌ردووكیان به پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز و خێرا ئیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ڕووی نرخه‌وه جیاوازن گالاكسی نۆت 10 به 949 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و هه‌روه‌ها گالاكسی نۆت 10 پله‌س به هه‌زار و 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
سامسونگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.