به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان، به‌هاوكاری ماڵی شه‌هید سه‌لام، ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر عه‌لی ئه‌ركه‌دی كرده‌وه.
ئاكۆ هۆرێنی به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی ئاب، له‌هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان، به‌هاوكاری ماڵی شه‌هید سه‌لام، له ساڵ رۆژی تاوانه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیمان بۆ هونه‌رمه‌ند "عه‌لی ئه‌ركه‌دی'' كرده‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاوانه‌كانی دژ به گه‌لی كورد له ئه‌نفال و كیمیاباران و تاوانه‌كانی داعش له‌كاره‌كانماندا ره‌نگ بداته‌وه بۆیه ده‌ستگرۆی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كاری له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
هونه‌رمه‌ند عه‌لی ئه‌ركه‌دی توانی ئاماده‌ی پێشانگاكه‌ی بێت و له‌لێدوانێكدا بۆ "وشه" گوتی، ژماره‌ی وێنه‌كانی 32 وێنه‌بووه و بۆ خۆی وێنه‌ی گرتوون.
مه‌ریوان سه‌لام به‌شداربوویه‌كی ئه‌و پێشانگایه و به "وشه"ی ڕاگه‌یناد، هونه‌ری وێنه زمانێكی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌موو كه‌س لێی تێده‌گات بۆیه ده‌بێ هه‌میشه بایه‌خ به‌مجۆره هونه‌ره بدرێت بۆ خستنه‌رووی تاوانه‌كانی دوژمنانی كورد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی