ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م پهخشتى کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە شاری مەکكە بە زمانی کوردی بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ڕێنوێنى و ڕوونکردنەوەی ئەرکە ئاینییەکان کرایەوە و ده‌ستى به وه‌شان كرد، بڕیاریشه ڕۆژانە پەخشی بەرنامەکانی بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، ئەرکی کەناڵەکە، خزمەتکردنی ئەو هاووڵاتییانەیە کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە، سەردانی شاری مەکكە دەکەن.
کاروان ستوونی، به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تى، "کەناڵەکە تەنیا لە هۆتێلەکانی شاری مەکكە بۆ خزمەتکردنی حاجییانی کوردستان پەخشی خۆی دەبێت و پلانیشمان هەیە ساڵی داهاتوو، پەخشەکە لە وەرزی حەجدا، بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێنینەوە، ناوی كهناڵهکە "حاجیانی كوردستانه" و لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌یش، ئاڵای كوردستان له خۆ ده‌گرێت و ڕۆژانه په‌خشه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌موو حاجیانی كوردستان".