سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له نرخی دۆلار ڕازی نیم و سیاسه‌تی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدرالی "بانكی ناوه‌ندی"م به دڵ نییه، تایبه‌ت به نرخی سو‌و و مامه‌ڵه دارایییه‌كان، تا له‌م ڕێیه‌وه نرخی دۆلار به ته‌واوی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
تره‌مپ له زنجیره‌یه‌ك تویت دا باس له ئاستی به‌رزی سو‌و له ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدرالی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تر ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای ئه‌و وا ده‌كات كه نرخی دۆلار به به‌رزی بمێنێته‌وه، پێویسته بانكی ناوه‌ندی سوود له ئه‌زموونی شاره‌زایان وه‌ربگرن و نرخی سو‌و له كاتی پێویست زیاتر بكه‌ن، له‌كاتی گونجاویش كه‌می بكه‌نه‌وه، تا دۆلار به‌رزتر ببێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ بازاڕی دراوی ئه‌مه‌ریكا ڕوو له دابه‌زین بكات، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و چین و ڕووسیا، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌وانه به هۆكاری دابه‌زینی به‌های دۆلار و ئابووری ئه‌مه‌ریكا نازانێت، به‌ڵكوو بانكه‌كان به هۆی سه‌ره‌كی دابه‌زینی ئابووری ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، ئێسته له ململانێیه‌كی ئابووریداین، هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆر هه‌یه و ده‌كرێ ئێوه‌یش ورد بن، چونكه ئێسته به‌هۆی گرژییه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین دۆخه‌كه وا ده‌خوازێ كه نرخی سو‌و كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌مشێوه‌یه دۆلار ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.