سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بێ پشكنینی پزیشك مه‌ترسیداره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی گۆشته‌كه‌ی ده‌خوات
هاووڵاتییانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قوربان، ئاژه‌ڵ له‌ناو ماڵان‌دا سه‌رده‌بڕن و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جۆراوجۆری لێ ده‌كرێت. ڤێته‌رنه‌ریی ناوچه‌كه‌ش هانا بۆ میدیاكان و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان ده‌بات و داوا ده‌كات خه‌ڵك هۆشیار بكرێنه‌وه له‌وه‌ی چیتر له ماڵ و كۆڵان ئاژه‌ڵ سه‌رنه‌بڕن.
كۆچه‌ر محه‌مه‌د نیشته‌جێی شارۆكه‌ی كه‌لار، بۆ "وشه" گوتی، ساڵانێك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی حه‌مرین داوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ربڕینخانه‌كان له كه‌لار ده‌كرا، كه‌چی سه‌ربڕینخانه‌یه‌ك دروست كراوه هێنده دووره كه‌س نایگاتێ، ته‌نانه‌ت قه‌سابه‌كانیش هه‌ر له ماڵان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن.
روونی ده‌كاته‌وه، له به‌ره‌به‌ری جه‌ژندا زۆرینه‌ی ماڵان له ئاوه‌ڕۆكانیان خوێن ده‌ڕوا، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر نه‌شیاوه.
له به‌رانبه‌ردا عومه‌ر قادر یه‌كێك له قه‌سابه‌كانی كه‌لار، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، قه‌سابخانه‌ی نوێی كه‌لار هێنده بچووكه، به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵه ناگرێت كه خه‌ڵك داوای سه‌ربڕینیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییان پێیان باشه گۆشتی قوربانی به‌ر له هاتنی جه‌ژن ببه‌خشنه‌وه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ماڵه‌كانیان ئاژه‌ڵ سه‌رببڕن.
جگه له‌مه نه‌بوونی ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشت، وای كردووه هاووڵاتییان به‌هۆی گه‌رماوه بترسن له تێكچوونی گۆشته‌كه، بۆیه هه‌ر له ماڵان قوربانییه‌كه ده‌كه‌ن.
تۆفیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، "ساڵانه رێنوێنیی ده‌ده‌ین به هاووڵاتییان له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له شوێنی تایبه‌تی خۆی نه‌ك له ماڵان، چونكه سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ناو ماڵان‌دا ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی." پێویسته بگوترێ به‌هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریا خێراتر ده‌بێت و ئه‌و خوێنه‌ی له ئاوه‌ڕۆی ماڵان ده‌رده‌چێت، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌كتریایه‌یه، بۆیه به پێویست دانراوه لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئاسایش و قایمقامیه‌ت و ڤێته‌رنه‌ری رێ له‌م دیارده‌یه بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، به نیگه‌رانییه‌وه باسی له‌وه كرد كه كاتێك سه‌ربڕینخانه له سنووری شارۆكه‌ی كه‌لار دانرا، هیچ پرس و رایه‌ك به‌وان نه‌كراوه له ده‌ستنیشانكردنی مه‌رج و رێنوێنییه‌كان، بۆیه ئه‌و سه‌ربڕینخانه‌یه‌ی له كه‌لار هه‌یه، هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه و زۆر بچووكه، گونجاو نییه بۆ شوێنێكی وه‌ك كه‌لار كه به‌رده‌وام له زیادبووندایه، سه‌رباری دووریی شوێنه‌كه له‌ناو شار.
له‌لایه‌كی تره‌وه چالاك نه‌جم به‌رپرسی راگه‌یاندنی ژینگه‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی هه‌میشه سه‌نته‌ری شاره‌كان پیس ده‌كات، بۆنه و قوربانییه‌كانه كه رێك نه‌خراوه. ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت بۆ پاكڕاگرتنی شار و هێشتنه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی پاك، فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و ڤێته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی كاری سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ماڵان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
به‌ڵام ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیان پلانیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه و هانا بۆ میدیاكان و مینبه‌ری مزگه‌وت ده‌به‌ن.
دكتۆر عوسمان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیان، له‌باره‌ی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ به‌رگرتن له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربڕینخانه، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، سێ پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری دابین ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربڕینخانه‌ی كه‌لار، هه‌روه‌ها له رۆژانی جه‌ژنی قوربانیشدا ده‌بێ دوو پزیشك له به‌یانیان و ئێواران به‌هه‌مانشێوه له شوێنه‌كه ئاماده بن.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پێدانی رێنوێنیی به هاووڵاتییان له‌رێی میدیا و په‌یچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه، داوایان له ئه‌وقافی ناوچه‌كه كردووه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه، جیاواز له ساڵانی رابردوو هۆشداری بده‌ن به هاووڵاتییان له‌سه‌ر پاكڕاگرتنی ماڵ و هانیان بده‌ن بۆ بردنی ئاژه‌ڵ بۆ سه‌ربڕینخانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیان، مه‌ترسی خۆی له بوونی ئاژه‌ڵی نه‌خۆش پێشان دا له حاڵه‌تی سه‌ربڕینی له ماڵان‌دا، چونكه ده‌بێته مه‌ترسی بۆ خێزان و ئه‌و كه‌سانه‌یش كه له‌و گۆشته ده‌خۆن، بۆیه پرۆسه‌كه زۆر ترسناكه و ده‌بێ ببرێ بۆ سه‌ربڕینخانه و له‌وێ یه‌كلا بكرێته‌وه كه ئایا گۆشته‌كه‌ی باشه یان خراپ.
وشه/ به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرینی