لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار ڕای دەگەێنێت، "بەهۆی سەرپێچییەوە 14 مۆلیدەیان لە سنووری کەلار سزا داوە".
ئەمڕۆ هەینی نۆى ئاب، لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕای گەیاندووە، "له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له لایه‌ن لیژنه‌ی مۆلیده‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه 14 مۆلیده به غه‌رامه‌ی مادی سزا دراون".
لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار ئاماژەی بەوەیشداوە، كه هۆكاری سزا دانیشیان له‌به‌ر ئه‌وه بووه چوار خاوه‌ن مۆلیده بڕی 250 دینار زیاتری له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه، 10 مۆلیده‌كه‌ى تریش ڤۆڵتییه‌ی كه‌م بووه.
بەپێی گوتەی لیژنه‌کەی قایمقامیه‌تی كه‌لار، "كۆی پاره‌ی غه‌رامه‌كردنی ئه‌و مۆلیدانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بووه".