دوای گەیشتنیان بە خاكی سعوودیە، حاجیان ڕۆیشتنە مەدینە و لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانیش چوونەتە مەكە به‌و هۆیه‌وه شاری مەكە ئێسته قەرەباڵغترین ڕۆژەكانی بەر لە ڕۆژی عەرەفە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نۆى ئاب، بەر لە هاتنی ڕۆژی عەرەفە، حاجییەكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕوو لە كێوی عەرەفە دەكەن و لەوێ ئەركی وەقفەی عەرەفە بەجێدەهێنن.
حاجیانی هەرێمی كوردستان، وێڕای نزای خێریان بۆ سەركەوتنی كوردستان و سەربەخۆیی، له كه‌شێكى باشدان و تیمه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف چاودێریان ده‌كات بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك.