كشمير ئێسته به ترسناكترین شوێنی جیهان داده‌نرێ و سه‌ره‌تای جه‌نگێكی خوێناوی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن دوو وڵاتی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم ده‌ركه‌وتووه، كه هیند و پاكستانن، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته گرژییه‌كان گه‌یشتنه لووتكه، به‌ڵام دواتر به سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ناریندار مۆدی بۆ ناوچه‌كه گرژییه‌كان كه‌م بوونه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر ناكۆكییه‌كان وه‌ك خۆڵه‌مێشێكی نهكوژاوهوه گه‌شاونه‌ته‌وه و مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له هه‌موو كاتێك نزیكتره.
له دووشه‌می ڕابردوو حكوومه‌تی هیندستان له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا به ته‌واوی بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری ڕه‌ت كرده‌وه، كه تێیدا مافی سه‌ربه‌خۆبوون به كشمیر ده‌دا، كه ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ری نێوان هیند و پاكستانه و زۆرینه‌ی دانیشتووانیشی مسوڵمانن، جیا له‌وه‌یش نیوده‌لهی و حزبی حوكمڕان پلانێكی خسته‌ڕوو كه ناوچه‌كه وه‌ك یه‌ك هه‌رێم نه‌هێڵێته‌وه، به‌ڵكوو دابه‌شی سه‌ر چه‌ندان هه‌رێمی تری بكات و هه‌ریه‌كه‌یان به حكوومه‌تی فیدرال ببه‌ستێته‌وه و به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازیش له سنووره‌كان بڵاو بكاته‌وه، وه‌ك هێزی پشتیوانی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئێسته له‌سه‌ر سنووره‌كانن.
هاوكات بڕیاردرا كه سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كشمیر بخرێنه ژێر حوكمی زۆره‌ملێ و مافی هاتوچۆ و ئازادی گه‌ڕان و پێوه‌ندیكردنیان نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كشمیریییهكان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له هیندستان به پشتیوانی پاكستان شكست پێ بهێنن، ئه‌م هه‌نگاوانه جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه و گرژییه‌كان گه‌یشتنه‌وه لووتكه.
به‌ر له‌وه‌ی حزبی بهاراتیا جاناتای نه‌ته‌وه‌په‌رست به سه‌رۆكایه‌تی مۆدی بگه‌نه حوكم، به‌شداری خه‌ڵكی كشمیر له سیاسه‌ت و حوكمڕانی هیندستان زۆر زیادی كرد و جۆرێك له هیوا دروست بوون، كه ئه‌وان تێكه‌ڵی هیندستان ده‌بن و هیچ گرفت و دۆزێك به‌ناوی كشمیر بوونی نامێنێت، به‌ڵام له 2013ه‌وه ئه‌و دۆخه به‌ره‌و پێچه‌وانه هه‌نگاو ده‌نێته‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی 2018 گرووپه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی كشمیر ده‌ستیان به دروستكردنی هێزی چه‌كدار كرد و حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كشمیریان ڕووخاند، بۆیه شه‌ڕ و ناكۆكی ده‌ستیان پێ كرد و له‌و ساڵه 451 كه‌س له كشمیر به‌هۆی ململانێی سیاسییه‌وه كوژران و به‌شداری كشمیرییه‌كان له دوا هه‌ڵبژاردن كه‌متربوو له 50% ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خواستی كشمیرییه‌كانی بۆ جیابوونه‌وه له هیندستان ڕاگه‌یاند.
ڕیشه‌ی ململانێ له‌سه‌ر
كشمیر زۆر كۆن و قۆڵ و هه‌میشه مه‌كۆی گرژی و ململانێ و ناكۆكییه‌كان بووه له نێوان هیندستان و پاكستان و تا ئێسته‌یش هه‌ردوولا وڵات سێ جار له‌سه‌ر كشمیر شه‌ڕ له نێوانیان دروست بووه، به‌هۆی پشتیوانی پاكستان له سه‌ربه‌خۆخوازان و دابین كردنی چه‌ك و پێداویستی و كۆمه‌كی دارایی بۆیان، ئه‌وان بوونه‌ته هێزێكی ده‌ركه‌وتوو و قبووڵی مانه‌وه له ژێر حوكمی نیوده‌لهی ناكه‌ن.
ته‌نیا پشتیوانی پاكستان بۆ كشمیرییه‌كان هۆكار نییه بۆ هه‌وڵی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون، به‌ڵكوو په‌راوێزخستنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هیندستان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كار و ژیانێكی هاوشێوه‌ی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری هیند، خه‌ڵكی كشمیری به ته‌واوی له هیند تووڕه كردووه، به جۆرێك ئه‌وان له ڕووی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به هیندستان هه‌ژمار ده‌كرێن، كه‌چی له ڕووی ماف و خزمه‌تگوزارییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك هاووڵاتی هه‌رێمه‌كانی تری هیندستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت.
ئه‌مه جیا له جیاوازی ئاین كه زۆرینه‌ی هیندستان پێڕه‌وی ئاینه جۆراوجۆره‌كانی هیندۆسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كشمیرییه‌كان بوونه‌ته كه‌مینه‌یه‌كی مسوڵمان له‌و وڵاته و به ئه‌نقه‌ست و به‌هۆی جیاوازی ئاینی به درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن هیندییه‌كانه‌وه به ڕق و تووڕه‌یی و كوشتن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پارته‌كه‌ی مۆدی فه‌رمانڕه‌وای وڵات له 2008 پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش مسوڵمان له ویلایه‌تی ماهراشترا كوژران، مسوڵمانانی به ئاژه‌ڵی دوو پێ ناوبرد، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕقی كشمیری و مسوڵمانانی هیندی له حكوومه‌ت و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته تووڕه كرد.
له كشمیر به به‌رده‌وامی شه‌وان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه و ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه پچڕێنراوه و ماوه‌ی 15 ساڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه‌یان پێ نادرێ، جیا له‌وه‌ی پێشێلی مافی مرۆڤ و كوشتن و بڕین و سوكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی هینده‌وه به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به فره‌وانی بوونی هه‌یه، به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش له 2017 پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان هیندستان و پاكستان له‌سه‌ر كشمیر دروست بووه‌وه، سوپای هیند خه‌ڵكی شارۆكه‌یه‌كی كشمیریان خستووه‌ته پێش خۆیان وه‌ك قه‌لغانێكی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنن.
جه‌یشی موحه‌مه‌د كه له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه به گرووپێكی توندڕۆ و تیرۆریست ناوده‌برێن كه به چڕی كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كشمیر ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی هیندستان ده‌بنه‌وه و باوه‌ڕیشیان به خۆته‌قاندنه‌وه به هێزه‌كانی هیندستان هه‌یه، بۆیه چه‌ندان كرده‌ی خۆكوژی و ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یان به هێزه‌كانی هیندستان له ناوچه‌كه ئه‌نجام داوه، بۆیه نیوده‌لهی نه‌ك هه‌ر نایه‌وێ مسوڵمانان ئاشت بكاته‌وه، به‌ڵكوو داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه هاوپه‌یمانیان بكات و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كشمیر له‌ناو ببه‌ن.
دۆخه‌كه له ناوه‌وه‌ی كشمیر ده‌كوڵێ و نیوده‌لهی و ئیسلامئابادیش خه‌ریكی ده‌ركردنی دیپلۆماتكاری یه‌كترن، شاره‌زایانیش پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای جه‌نگی تیرۆریستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاڵۆزییه‌كان بۆ كشمیر بگوازرێنه‌وه و شه‌ڕێكی قورس له‌و ناوچه‌یه دروست ببێ و قوربانییه‌كی یه‌كجار زۆری لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه هه‌ردوولا خۆیان به ته‌واوی بۆ جه‌نگ ئاماده كردووه و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه میلی چه‌كه‌كانیان له‌یه‌كتر بهێننه‌وه و ته‌قه له‌یه‌كتر بكه‌ن.