بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەیانی ئەمڕۆ حاجییەكی تری هەرێمی كوردستان لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دوای گەیشتن بە خاكی عەرەفە، حاجی "مەحبوب مستەفا عبدولڕەحمان" لە تەمەنی 68 ساڵی بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ڕوون كراوەتەوە، ئەو حاجییە خەڵكی شاری هەڵەبجەیە و لەگەڵ كۆمپانیای هەواڵان بۆ حەج گەشتی عەرەبستانی سعوودی ئەنجامدا بوو.
بەكۆچكردنی ئەو حاجییە، بووە دووەمین حاجی كە 10 ڕۆژ پێش ئێستە حاجییەكی تر خەڵكی زاخۆ لە سعوودیە كۆچی دوای كرد.