دیارده یان نه‌خۆشیی لاسه‌رئێشه كه به شه‌قیقه (Migraine) ناسراوه، زیاتر له ژناندا باوه، ده‌بێته هۆی لایه‌كی سه‌ر تووشی ئازارێكی توند بكات و زۆرجار هیڵنجدان و لێڵبو‌ونی بینینی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی WebMD چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌قیقه بڵاو كردووه‌ته‌وه:
_ داوده‌رمان كه‌متر به‌كار بهێنه: پشتبه‌ستن به حه‌بی سه‌رئێشه شێوازێكی هه‌ڵه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن، چونكه ئازار ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كه‌م ده‌كاته‌وه و حاڵه‌ته‌كه خراپتر ده‌كات، كاتێك له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له دووجار به‌كار بێت، هاوكات هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دروستبوونی "سه‌رئێشه‌ی دووباره"، بۆیه باشتر وایه پێش به‌كارهێنانی هه‌رجۆره ده‌رمانێك سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
_ خۆت بپارێزه له‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی شه‌قیقه: زۆر كه‌س له رێی ئه‌زموونی ژیانیه‌وه ده‌زانێت ئه‌و هۆكارنه چین ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌قیقه. له‌وانه:
•به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ی دژه‌خۆر بۆ چوونه ده‌ره‌وه.
• نه‌بوونی شاشه‌ی دژه دره‌وشانه‌وه بۆ كۆمپیوته‌ر.
• هه‌ستان و دانیشتنی خێرا و كتوپڕ.
• كتێب خوێندنه‌وه له‌ناو ئۆتوبێل.
• تێپه‌ڕاندنی ژه‌مه‌كان یان نه‌خواردنیان له‌كاتی خۆیدا.
• به‌رده‌وام خواردنی په‌نیری كۆن، شوكولاته، كافایین و ئه‌ڤۆگادرۆ. له هه‌ندێك حاڵه‌تیش گه‌نمه‌شامی و هێلكه هۆكارن.
_ خۆت نا‌ئومێد مه‌كه و لێی دوور به: دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ تاوانباری سه‌ره‌كیی شه‌قیقه‌ن. سه‌رئێشه دوای كۆتاهاتنی نیگه‌رانی ده‌ست پێ ده‌كات و پێی ده‌گوترێت "سه‌رئێشه‌ی نائومێدی"، بۆ نموونه قوتابیان پاش تاقیكردنه‌وه‌ی قورس، پارێزه‌ر دوای ته‌واوكردنی كه‌یسێكی گه‌وره تووشی سه‌رئێشه ده‌بن.
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی ده‌توانیت له هه‌فته‌یه‌كدا سێ ڕۆژ وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك، نوێژكردن و یۆگا ئه‌نجام بده‌یت.
_ ماوه‌ی نووستنت رێك بخه: نووستن بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م یان كه‌مخه‌ویی ده‌بێته هۆی شه‌قیقه، نووستنی درێژخایه‌ن و هه‌ستان له خه‌و كاتژمێر حه‌وت و مانه‌وه له جێیشدا تا سه‌عات 10 به هه‌مانشێوه.
_ سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه: هه‌ندێك جۆری شه‌قیقه له ئه‌نجامی هیلاككردنی شه‌ویلاگه‌وه په‌یدا ده‌بێت، بۆ نموونه هاڕینی شتی ره‌ق به به‌رده‌وامی، زۆر جوینی بنێشت، جیڕكردنه‌وه‌ی ددان، پاڵه‌په‌ستۆی زیاد ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و جومگه‌یه‌ی شه‌ویلاگ به كه‌للـــه‌ی سه‌ر ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی جۆره شه‌قیقه‌یه‌ك به‌یانیان ئازارێكی توندی هه‌یه.
بۆ حه‌ساندنه‌وه و كه‌مكرده‌نه‌وی ئازار، ڕاهێنانی كشانی شه‌ویلاگ ئه‌نجام بده، گازی بچووكتر له خواردن بگره و بنێشت كه‌متر بجوو.
ئاماده‌كردنی/ شنه عومه‌ر عه‌لی_قوتابیی كۆلێژی پزیشكی